سوودەکانی بەهارات چین؟
09:21 - 23/02/2021
زەمەن-تەندروستی
بەهارات چەند جۆرێکی هەیە و لە خواردنەکاندا بەکار دەهێنرێت و چەندین سوودی
تەندروستی بۆ جەستە هەیە.
ماڵپەڕی لەها مەگەزین سوودەکانی بەهاراتی بڵاوکردەوە لەوانە:-
- بەهارات کرداری سووتانی چەوری زیانبەخش خێراتر دەکات، ئەمەش سوودی بۆ
دابەزاندنی کێشی لەش دەبێت.
- وا لە جەستە دەکات رووبەڕووی ئازار ببێتەوەو نەیهێڵێت، هەروەها بۆ مێشک
بەسوودە.
- ماددەی دژە ئۆکسان زۆر بەجەستە دەبەخشێت و بەمەش بەرگری لەش بەهێز دەکات و
دژە میکرۆبە.
- کاتێک تووشی پەتا وەرزییەکان دەبیت، دەتوانیت سوود لە خواردنی جۆرەکانی
بەهارات ببینیت.
- شارەزایانی بواری جوانکاری دەڵێن، دەتوانرێت زەردەچەوە کەمێک ئاوی تێبکرێت
و وەک ماسک بۆ دەموچاو بەکار بهێنرێت.