ته‌ندروستی: عێراق چوه‌ته ناو مه‌ترسیدارترین قۆناغی په‌تاكه‌وه
09:41 - 20/02/2021
"زه‌مه‌ن"
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، عێراق چوه‌ته ناو مه‌ترسیدارترین
قۆناغی په‌تای كۆرۆناوه و پێویسته هاوڵاتیان به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك پابه‌ندی رێنماییه‌كانی
خۆپارێزی بن.
ڕیاز عه‌بدولئه‌میر حلفی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له لێدوانێكدا به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاند كه "عێراق چوه ناو سه‌ختترین
قۆناغی په‌تای كۆرۆناوه و چه‌ندینجار وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه
كه بارودۆخی عێراق دور نییه هاوشێوه‌ی وڵاتانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ڤایرۆسه‌كه‌ی
تێدا بڵاوببێته‌وه".
وتیشی، "پابه‌ندنه‌بونی هاوڵاتیان به‌رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له
ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی له به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوان و گیانله‌ده‌ستدان
به‌و ڤایرۆسه، چونكه كورتترین و كاریگه‌رترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه پابه‌ندی رێكاره‌كان
و به‌كارهێنانی ده‌مامك بن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی
كۆرۆنا زۆر جیاواز نیه له‌گه‌ڵ كۆڤید-19، پێویست ناكات توشبوانی ڤایرۆسه نوێیه‌كه
كه‌ره‌نتین بكرێن یاخود له‌گه‌ڵ توشبوانی دیكه‌دا جیابكرێنه‌وه، چونكه توشبوانی هه‌ردو
جۆره‌كه به‌هه‌مان پرۆتۆكۆل و رێكاری ته‌ندروستی، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش تاقیگه‌كان وه‌ك یه‌كن و هه‌مو پێداویستییه‌كی
ته‌ندروستی ئاماده‌كراوه.