884 کوردستان

کۆتایی بە دابەشکردنى مووچە دێت

10:26 - 27/01/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان

وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی 2021ی فه‌رمانبه‌ران و تاوەکو رۆژى هەینى، کۆتایی بە دابەشکردنى مووچەى سەجەم شوێنەکان دێت.


به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕۆ چوارشەممە، مووچەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئایینی و پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

هەر بە پێى خشتەکە، سبەینێ پێنجشەممە، مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە و رۆژی هەینی، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت و كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك ده‌هێندرێت.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ لێبڕینی سه‌دا 21 بۆ فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی و سه‌دا 50 بۆ پله‌ تایبه‌ته‌كان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن