539 جیهان

بایدن داوای لێبوردنی كرد

05:26 - 23/01/2021

زەمەن_جیهانی

 


جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا داوای لێبوردنی کرد لەسەر ئەو وێنانەی كە تێیدا سەربازانی گاردی نیشتمانی لەشوێنێکی وەستانی ئۆتۆمبێلی کۆنگرێسدا نووستبوون .

 

25 هەزار سەرباز لەواشنتۆن بۆ پاراستنی ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی بڵاوەیان پێكرابوو، دوای توندوتیژییەكانی شەشی ئەم مانگە لە کۆنگرێس.

 

ڕۆژی پێنجشەممه، لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان ژمارەیەك وێنە بڵاوكرانەوە كە تێیدا دەردەكەوێت سەربازەکان له كەراجی ئۆتۆمبێل خەوتوون، دوای ئەوەی ئەندامانی كۆنگرێس گەڕابونەوە سەر كارەكانیان.

خەوتنی سەربازەکان بووە هۆی توڕەبوونی هەندێك لە سیاسەتمەداران، هاوکات ژمارەیەک لە حاكمی ویلایەتەكان هێزە پاسەوانەكانیان بانگكردەوە بۆ بنكەكانیان.

بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئەمریکا ، سەرۆک بایدن بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری نووسینگەی پاسەوانی نیشتمانی کردووە داوای لێبووردنی لێکردووە و داوای لێکردووە چی بکرێت بۆ راستكردنەوەی ئەوەی روویداوە.

هاوكات خانمی یەکەم جیل بایدن، سەردانی ژمارەیەک سەربازی كردووە و لە کۆشکی سپی شیرینی پێ بەخشیوون و پێیوتوون: تەنیا ویستم سوپاسی هەمووتان بکەم کە پارێزگاریتان كردوە لە خۆم و خێزانەکەم.


زۆرێک لە بەركاهێنەرانی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان، نیگەرانی خۆیان نیشاندابوو سەبارەت بەو بارودۆخەی کە سەربازەکان تێیدابوون و دوکەڵی ئۆتۆمبێلیان هەڵمژیوە و تەوالێتیان نەبووە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ڕایگەیاند، کە لە ڕۆژانی داهاتوودا 19 هەزار سەربازی پاسەوانی نیشتمانی دەگەڕێنەوە بۆ ویلایەتەکانیان، حەوت هەزاریان لە پایتەخت دەمێننەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن