لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا چوار موشەك كەوتنە خوارەوە
08:53 - 23/01/2021
زەمەن_بەغدا
سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی
عێراق تەئکیدیان کردەوە، کە فڕۆکەخانەی بەغدا بە هێرشێکی موشەکی لێیدراوە، بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی بنکەی ڤیكتۆریای
سەر بە سوپای ئەمریکا پوچەڵكراونەتەوە.
بە وتەی شایەتحاڵەکان،
یەکێک لە مووشەکەکان لەشوێنی نیشتەجێبوون كەوتووەتە خوارەوە، هیچ وردەکارییەک لە
قوربانی یان برینداربوون، بەهۆی كەوتنە خوارەوەی موشەكەكانەوە لە نزیك فڕۆکەخانەی
بەغدا باسنەكراوە.
لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا
بنکەی ڤیكتۆریای ئەمریکی، سیستمی بەرگری ئاسمانی "سی-ڕام"ی دانا، هاوشان
لەگەڵ ئاسایشی توند لە دەوروبەری ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانە، لە ترسی هێرشی تۆڵەسەندوە
لە لایەن چەکدارە پرۆ-ئێرانییەکان، لە ساڵیادی كوژرانی قاسم سلێمانیدا.