270 عیراق

داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا راگه‌یاند

09:30 - 22/01/2021

زه‌مه‌ن_به‌غدا

 

رێكخراوی داعش شەوی رابردوو بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە خۆكوژییەكانی دوێنێ شاری بەغدا راگەیاند كه‌ زیاتر له‌ 100 كه‌س بوونه‌ قوربانی.


شه‌وی رابردوو، له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، داعش بڵاویكرده‌وه‌، چه‌كدارێكیان به‌ ناوی "ئه‌بو یوسف ئه‌نساری" به‌ پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو خۆی له‌ گۆڕه‌پانی "طیران" ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و دووه‌م ته‌قینه‌وه‌ش كه‌سێكی دیكه‌ به‌ ناوی "محه‌مه‌د عارف ئه‌لموهاجیر" ئه‌نجامیداوه‌ له‌ هه‌مان شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م.

پێشنیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە، دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا روویاندا و به‌هۆیه‌وه‌ 32 کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و 110 كه‌سیش بریندار بوون و له‌نێویاندا، كوردێكی خه‌ڵكی پارێزگای دهۆك گیانی له‌ده‌ستدا.

شەوی رابردوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ژمارەیەك فەرماندە و بەرپرسی ئەمنی و سەربازی لە پۆستەكانیان دوورخستەوە لە كاردانەوەی هێرشەكاندا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن