پۆلیس دوایین زانیاری له‌باره‌ی ڕوداوی مردنی گەنجەكەی سیتەك ئاشكرا ده‌كات
12:08 - 21/01/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
شه‌وی
رابردوو، لە یەكێك
لە باخەكانی سیتەك له سنوری پارێزگای سلێمانی، بەهۆی غازی زۆپاوە، گه‌نجێك گیانی
لەدەستدا و "كچێكی هاوڕێشی" بارودۆخی تەندروستی تێكچوو، پۆلیس دوایین
زانیارییه‌كان له‌سه‌ر روداوه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
سەركەوت ئەحمەد، به‌ڕێوه‌به‌ری
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ
پێنجشه‌ممه، به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند، شەوی ڕابردوو كچ و كوڕێك لە
یەكێك لە باخەكانی سیتەك تووشی حاڵەتێكی نەخوازراوبوون، بەهۆی غازی زۆپاوه،
كوڕەكە گیانی لەدەستدا و كچەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا".
وتیشی، وتە لە كچەكە
وەرگیراوە و ڕوداوەكە لە ئەنجامی كەمتەرخەمی هەردوولا بووە كە نەیانزانیوە زۆپاكە
بەوجۆرە غاز دەكات، به‌وهۆیه‌وه غاز لێی داون و كوڕه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ئاشكرایكرد
كه خانەوادەی كوڕ و كچەكە یەكتری دەناسن، كەس سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و روداوه تۆمار
نەكردووە.