ئەگەر بەیانیان گیراوەی زەردەچەوە و لیمۆ و بیبەر بخۆیتەوە چی بەسەر جەستەدا دێت؟
09:46 - 16/01/2021
زەمەن-تەندروستی
زەردەچەوە دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان و کرکمین کە دژە هەوکردنەوەو چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە.
ماڵپەڕی پۆپشوگەر بڵاویکردەوە، ئەگەر کەوچکێک زەردەچەوە لەگەڵ ئاوی بیبەری رەش و نیو کوپ شەربەتی لیمۆ بخەیتە ناو ئاوی گوێزی هندییەوەو بیخۆیتەوە بەیانیان چەندین سودی دەبێت.
لە سوودەکانیشی پێدانی وزەیە بە کەسەکە و هەستی ماندووبوونی ناهێڵێت و هەروەها لە کرژبوونی ماسولکە(تەشەنوج) رزگارت دەکات و دەتوانیت رۆژانە ئەم گیراوەیە بخۆیتەوە.