ته‌ندروستی سلێمانی هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ری راگه‌یاند
09:04 - 15/01/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
ته‌ندروستی سلێمانی، رایگه‌یاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هیچ توشبویه‌كی
نوێی كۆرۆنا داخڵی نه‌خۆشخانه نه‌كراوه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری ڕابردوودا یەك توشبوی كۆرۆنا له سلێمانی گیانی
لەدەستداوە و له ئێستادا ته‌نها 29 توشبو لە نەخۆشخانەكانی كۆرۆنادا ماون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مڕۆ هیچ
توشبویه‌ك داخلی نەخۆشخانەكراوه‌و و پێنج كەسیش چاكبونەتەوە و نەخۆشخانەیان
جێهێشتووە و یه‌ك توشبوش لە ژێر ئامێری هەناسەداندان و 13 توشبوش لەژێر چاودێری
چڕدان.