پشكی هه‌رێم... یه‌كده‌نگی لایه‌نه‌كان دروستده‌كات؟
10:38 - 12/01/2021
سه‌رچین ساڵح
پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق له
كاتێكدا له په‌رله‌مانه، ساردی له په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، هه‌رچه‌نده
لایه‌نه‌كان به‌رده‌وام جه‌خت له یه‌كده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی ده‌كه‌نه‌وه له‌پێناو
زامنكردنی پشكی هه‌رێم و مافی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێدوان و قسه‌كان
كرداریان به دوادا نه‌یه‌ت به دوور ده‌زانرێت پرۆژه‌كه له ناو په‌رله‌مان به
خواستی هه‌رێم په‌سه‌ند بكرێت.
رۆژی شه‌ممه، پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی
2021 عێراق له نێو په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا، پرۆژه‌كه ئێستا
له‌به‌رده‌ستی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی داراییه‌و گفتوگۆی چڕی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
چاره‌نوسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌ستراوه
به تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاساكه‌وه به‌بێ ده‌ستكاریكردنی پشكی كورد، ئه‌وه‌ی له
یاساكه‌دا هاتووه حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، به‌ڵام
په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بڕگه‌ی تایبه‌ته به پشكی كورد وه‌ك خۆی به ئه‌سته‌م ده‌زانرێت.
جه‌مال محه‌مه‌د، ئه‌ندامی
په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به"زه‌مه‌ن"ی وت: " ئێمه
زۆر هاوار ده‌كه‌ین ده‌بێت حزبه كوردییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بێنه
به‌غدا، ئه‌و كێشه ته‌نها به ئێمه چاره‌سه‌ر ناكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسای قه‌زدا
هه‌موو كورد یه‌ك بوو به‌ڵام هه‌ر به‌بێ كورد تێپه‌ڕێنرا، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه یه‌ك
ده‌نگیش بین به ته‌نها ناتوانین و پێویستمان به ته‌وافقی سیاسی هه‌یه، ئه‌وه‌ش
ده‌بێت ئه‌و حزبانه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێم دان بێنه به‌غدا".
وتیشی: "زه‌روره
شاندی باڵای سیاسی بێنه به‌غدا و لێره‌بن و به بڕیاره‌وه بێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی
كێشه زۆره به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت، هه‌رچه‌نده ده‌نگۆی هاتنی شاندێكی
باڵای سیسی هه‌یه بۆ به‌غدا به‌ڵام تائێستا نه‌هاتوون".
سه‌باره‌ت به یه‌كده‌نگی
فراكسیۆنه كوردییه‌كان وتی: "تائێستا هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه بۆ یه‌كده‌نگی
كورد له‌سه‌ر یاسای بودجه، به‌ڵام داوا كراوه فراكسیۆنه كوردییه‌كان كۆببنه‌وه
بۆئه‌وه‌ی له رۆژی ده‌نگداندا یه‌ك هه‌ڵوێستبین".
پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی
عێراق بە 150 ترلیۆن دینار دیاریكراوە، واته نزیكەی 103.4 ملیار دۆلاره، لەو رێژەیەش
70 تریلیۆن دینار واته 48.2 ملیار دۆلار كورتهێنانی هەیە كە دەكاتە 46.6% كۆی
بودجە.
به‌پێی پرۆژه‌یاسای
بودجه‌ی ساڵی 2021، پشكی هه‌رێمی كوردستان به 12 ترلیۆن و 489 ملیار و 510 ملیۆن
و 120 هه‌زار دینار دیاریكراوه.
گفتوگۆكردن و په‌سه‌ندكردنی
یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 عێراق 20 بۆ 30 رۆژی پێده‌چێت، به‌و پێیه‌ش بێت په‌سه‌ندكردنی
پرۆژه یاساكه ده‌كه‌وێته كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه.
سه‌لیم شوشكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق
له فراسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به"زه‌مه‌ن"ی وت: "به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی هه‌موومان یه‌ك ده‌نگین، به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌ی كورد ده‌یه‌وێت ئایا له ده‌نگداندا
تیده‌په‌ڕێنرێت، ئینجا دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتن نه‌بووه و لێكتێگه‌یشتنه،
پرۆژه یاسایه‌كه ئه‌وه‌ی تێدایه زۆر باشه ئایا تێده‌په‌ڕێت؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه
له به‌غدا هه‌یه هه‌ماهه‌نگی نیه له نێوان فراكسیۆنه كوردییه‌كاندا ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی
پێشتر ده‌ستمان دابویه له‌م دواییانه‌دا نه‌ما، به‌ڵام پرسی بودجه خاڵی هاوبه‌شه
و كۆمان ده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كانی شیعه
و سوننه له‌سه‌ر پشكی كورد وتی: "فراكسیۆنه عه‌ره‌به‌كان هه‌ڵوێستیان له
روودا خراپ نیه، به‌ڵام كه دێته سه‌ر ئه‌رزی واقع دڵمان خۆشناكه‌ن، ئه‌زمونمان هه‌یه
له كاتی په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رزدا هه‌ڵوێستیان باشبوو، به‌ڵام كه چوینه هۆڵی
په‌رله‌مان پێچه‌وانه‌ی خواستی ئێمه ده‌نگیاندا.
پێشی وایه، به سه‌ركه‌وتنی گفتوگۆكان و
ناردنی نه‌وت له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، ده‌توانرا پشكی كورد بپارێزرێت، "پێشتر هه‌وڵه سیاسیه‌كان باشبوون هه‌رچه‌نده ئێستاش له‌گه‌ڵ
لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی عێراقدا قسه بكرێت خراپ نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌كلای ده‌كاته‌وه
هه‌وڵی یاسایی و ده‌ستورییه و ده‌توانین شتێك بۆ كورد بكه‌ین".
رۆژی نۆی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو شاندێكی
حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی و به ئه‌ندامێتی وه‌زیری دارایی
و وه‌زیری پلاندانان و وه‌زیری كاروبای هه‌رێم و به‌غدا و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه
یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 سه‌ردانی به‌غدایان كرد دوای 14 رۆژ مانه‌وه‌یان له به‌غدا
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا قوباد تاڵه‌بنی رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی
عێراقدا له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 رێككه‌وتوون".
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌نوسییه‌كه‌دا قوباد
تاڵه‌بانی وتی: "حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به ناوه‌ڕۆكی پرۆژه یاساكه‌وه،
به‌تایبه‌ت راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه".
فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا
به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند: "ئه‌و بڕگه‌ی تایبه‌ته به پشكی هه‌رێمی
كوردستان له ئه‌نجامی دانوستاندن و رێككه‌وتنی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتنی
له‌سه‌ر كراوه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌رداوه، ئێستا له
په‌رله‌مانه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه و وا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ ده‌كرێت،
ئێمه‌یش له‌سه‌ر خه‌تین بۆئه‌وه‌ی ده‌ستكاری پشكی هه‌رێم نه‌كرێت".
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كان ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری
پشكی كورد نه‌كرێت وتی: "هه‌وڵده‌ده‌ین ده‌ستكاری پشكی كورد نه‌كرێت هه‌روه‌ها
لایه‌نه سیاسیه‌كان له رێگه‌ی فراكسیۆنه‌كانیانه‌وه له‌سه‌رخه‌تن، سه‌رۆكی
حكومه‌ت و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم قسه‌یان له‌گه‌ڵ كازمی كردووه و له‌سه‌ر خه‌تن".
دووشه‌ممه‌ی رابردوو، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوسه‌رۆكانی
یه‌كێتی كۆبونه‌وه، به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌وه‌رێكی
كۆبونه‌وه‌كه قسه‌كردن بووه له‌سه‌ر پرسی موچه و چاره‌سه‌ر كردانی به‌شێوه‌ی
بنه‌ڕه‌تی.
فه‌یسه‌ڵ حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی جڤاتی
نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به"زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند: "له كۆبونه‌وه‌كه‌ی
یه‌كێتی و گۆڕاندا باس له‌وه‌كراوه هه‌ڵوێسته‌كان یه‌كبخرێت بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا
رێكبكه‌وین بۆئه‌وه‌ی كێشه‌ی موچه به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكرێت و ئیتر ئه‌و خه‌مه
گه‌وره‌ی خه‌ڵك نه‌مێنێت".
وتیشی: "هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی
فشار له‌سه‌ر هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق بكرێت كه بگه‌ن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی
بوجه و موچه".