505 کوردستان

یەکەمین نابینا لەسەر ئاستی هەرێم بڕوانامەی دکتۆرای هێنا

08:36 - 03/12/2020

"زەمەن"


بۆیەکەم جار لەهەرێمی کوردستان نابینایەک بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا ، ئەمەش دوای ئەوەی لەساڵی 2012 بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنابوو.

حەسەن یوسف دانیشتووی کۆمەڵگای شاوێسە لەشاری هەولێر ، لەکۆڕەوی 1991 بینایی هەردوو چاوەکانی لەدەست دەدات، بەڵام کۆڵنادات و بەردەوام دەبێت لەخوێندن، ئەمڕۆ بڕوانامەی دکتۆرای لەزمان و ئەدەبی کوردی بەناوی (ڕۆڵی بگێڕەوە لە ڕۆمانەکانی حسام بەرزنجی)دا بەدەستهێنا.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن