دیسان سلێمانی له مردن به كۆرۆنا یه‌كه‌مه
04:11 - 30/11/2020
"زەمەن"
وەزارەتی تەندروستی عێراق،
ئامارى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى دۆخى کۆرۆناى بڵاوکردەوە، بەپێى ئامارەکە ٣٤ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه، كه زۆرترینیان له سلێمانی بوون.
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ١١٤ كه‌س
تووشی كۆرۆنا بوون، له به‌رامبه‌ردا هەزار و ٧٧١ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه.
بەپێى ئامارەکە، لە سەرانسەرى عێراقدا ٣٤ توشبووى
کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیە ١٤ یان لە هەرێمى کوردستان بوون، كه ١١ حاڵه‌تیان له له سلێمانی بووه.
لەسەرەتایى سەرهەڵدانى کۆرۆنا لە عێراق، تائێستا ١٢ هەزارو ٢٥٨ توشبوو گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٥٥٢ هەزار تووشبوو تۆمارکراوە و
زیاتر لە ٤٨٢ هه‌زاریان چاکبوونەتەوە.
چه‌ند مانگێك ده‌بێت له مردن به كۆرۆنادا پارێزگای
سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.