توێژینەوەیەک: لەرێگەی رەنگی چاوتەوە دەزانیت تووشی چ نەخۆشییەک دەبیت
10:36 - 29/11/2020
زەمەن-تەندروستی
زانایانی ئەمریکا ئاشکرایدەکەن بەهۆی رەنگی
چاوەوە دەزانرێت لە داهاتوودا کەسەکە تووشی چ نەخۆشییەک دەبێت.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی لە کۆلێژی پزیشكی لە زانکۆی کۆلۆرادۆی
ئەمریکا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی چاویان شینە، هەستیارن بە تیشکی سەروو بنەوشەیی، بەپێچەوانەی ئەوانەی رەنگی چاویان رەشە یاخود قاوەیی تۆخە .
توێژەران ئەوەش دەڵێن، ئەو کەسانەی رەنگی چاویان کاڵە مەترسی توشبوونیان بە
شێرپەنجەی پێست یاخود چاوەوە زیاترە.
هەروەها ئەو کەسانەی رەنگی چاویان رەش و قاوەیی تۆخە، تووشی گرفتی سوڕی
خوێن یاخود کۆئەندامی هەناسەدان و هەرس دەبن و ئەو کەسانەشی رەنگی چاویان سەوزە
تووشی خەمۆکی دەبن.