دوای 11 ساڵ تۆمه‌تبارێك له هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
09:37 - 29/11/2020
"زەمەن"
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: بکوژێکیان
ده‌ستگیركردووه، کە لەساڵی (٢٠٠٩)وە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند: هەریەكە لە بنكەی پۆلیسی عەنكاوە و
بنكەی پۆلیسی تووڕەق، بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، لەناو گومرگی سەوزە و
میوەی هەولێر، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ع.ع.ح) تەمەن 36 ساڵ، دەستگیركرد، كە لەساڵی
(٢٠٠٩)وە بەپێی ماددەى (405) لە یاسای سزادان داواكرابوو.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، لە كاتی
دەستگیركردنیدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری (كیا فلات) و هەروەها دەمانچەیەكی
جۆری (كڵۆك) و كلاشنكۆفێكی جۆری (سیخۆ مزەللی)دا گیرا، بە بڕیاری دادوەر راگیرا و
لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.