به‌شیر حه‌داد داوای راگرتنی لیژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستور ده‌كات
11:12 - 28/11/2020
"زەمەن"
جێگرى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوادەکات لیژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق كۆتایی به كاره‌كانی بهێنێت.
لەنوسراوێکدا، بەشیر حەداد جێگرى دووەمى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، کە ئاراستەى لیژنەى هەموارى دەستورى عێراقی کردووە، داوا دەکات، لیژنه‌كه له زووترین ماوه‌دا راپۆرتی خۆی پێشكه‌ش بكات و كۆتایی به كاره‌كانی بهێنێت.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، "لیژنه‌كه‌تان له (3/11/2019) درووست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چوار مانگدا كار بۆ داڕشتنی هه‌موواری ده‌ستوور بكات، ماوه‌ی كاركردنی بۆ درێژكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ساڵێكیش به‌سه‌ر پێكهاتنیدا تێپه‌ڕیوه".
رۆژی (28/10/2019) ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری هەموارکردنەوەی دەستوری عێراقی دەرکرد و لیژنەیەکی (27) کەسی لە نوێنەرانی فراکسیۆن و پێکهاتە جیاوازەکان پێکهێنا کە شەش ئەندامیان کوردن.