فوئاد حسێن: ئەمریکا ھەنگاوەکانی بۆ کەمکردنەوەی ھێزەکانی لە عێراق دەستپێکردووە
05:00 - 18/11/2020
"زەمەن"
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی
عێراق، رایگەیاند: ئەمریکا ھەنگاوەکانی بۆ کەمکردنەوەی ھێزەکانی لە عێراق دەستپێکردووە
ئەو ھێزەی دەمێنێتەوە، ئەرکی راوێژکردن و پێشکەشکردنی پاڵپشتی دهبێت بە ھێزە ئەمنییەکان.
فوئاد حسێن دوای کۆبوونەوەی
لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند:
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆنیان تاوتوێکردووە.
وتی: لە چوارچێوەی گفتوگۆی
ستراتیژییدا، ئاماژە بە دووبارە بڵاوکردنەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کراوە و ئەمریکا
ھەنگاوەکانی سەبارەت بە کەمکردنەوەی ھێزەکانی لە عێراق دەستپێکردووە.
وەزیری دەرەوەی عێراق،
فوئاد حوسێن راشیگەیاند: بوونی ھێزەکانی
ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق لەسەر داوای حکومەتی عێراقه و ئەو ھێزەی
ا کە لە عێراق دەمێنێتەوە، ئەرکی تایبەت دەبێت بە راوێژکردن و پێشکەشکردنی پاڵپشتی
بە ھێزە ئەمنییەکان.
فوئاد حسێن جەختیکردەوە
لەسەر ئەوەی کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا لە بواری ھەواڵگریی، راوێژکاری سەربازیی
و مەشقکردن بە ھێزەکانی عێراق بەردەوامە و ئاماژەی بەوەیشدا، ئەو ھێرشە مووشەکییەی
کە شەوی رابردوو کرایە سەر ناوچەی سەوز، ھێرشکردنە بۆسەر حکومەت و گەلی عێراق.
درەنگانی شەوی
رابردوو، حەوت مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوز کران و بەھۆیەوە منداڵێک
کوژرا و پێنج مەدەنی دیکەیش برینداربوون.