پێگه‌ی حیزبه سیاسیه‌كانی هه‌رێم له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو..راپۆرتێكی پڕ زانیاری
06:23 - 17/11/2020
"زەمەن"
په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن،
راپۆرتێكی شیكاری له‌سه‌ر پێگه‌ی حزبه‌كان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی
عێراق كردووه، راپۆرته‌كه پشت به داتاكانی هه‌ڵبژاردنی پێشوو ده‌به‌ستێت.
حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنی داهاتوی (2021)دا
لەبەر رۆشنایی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
2018
ئەگەر هەڵبژاردنی داهاتووی ساڵی (٢٠٢١) بە لیستی نوێنەرایەتی
رێژەیی بکرایە، ئەوا حزبەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەم ئەنجامانەیان بەدەستدەهێنا.
بە ێی سیستمی نوێی هەڵبژاردن هەریەک لەو ئەنجامانەی حزبەکان
لەسەرەوە بەدەستیانهێناوە زیادو کەمدەکات، ئەویش بە رەچاوکردنی ئەم گریمانانە:
{کۆتای ئافرەتان ، بوونی کاندیدی سەربەخۆ
، بایکۆتی هەڵبژاردنەکە ، بوونی کاندیدی بەهێزو خاوەن پێگە ، دروستکردنی هاوپەیمانێتی
فەرمی ، ئاڕاستەکردنی ژێربەژێری دەنگدەری لایەنێک بۆ لایەنێکی تر، بوونی ناکۆکی
ناوخۆی حزبەکان}.
پوختەی جێبەجێکار
ئەم راپۆرتە ده‌نگەکانی (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، نەوەی نوێ،
کۆمەڵ و یەکگرتوو) له هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان وەگەڕدەخاتەوە،
تا بزانێت هەر حزبێک لەسەر ئاستی ١٢ بازنەکەی هەرێمی کوردستان چەند کورسی لە هه‌ڵبژاردنی
داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بەردەکەوێت.
پێشه‌كی
یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق واقیعێکی
تازەی هێناوەتە ئاراوە، کە پێویستی بە داتا‌و زانیاری تازە هەیە بۆئەوەی بتوانرێت
خوێندنەوەی تازە بۆ لێکەوتەو دەرهاویشتەکانی بکرێت.
ئەوەی هەتا ئێستا لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستاندا کێشەیەکی
باوە ئەوەیە کە ئەنجامەکانی
هەڵبژاردن لەسەر ئاستی یەک بازنەی هەرێم یان لەوپەڕی حاڵەتدا لەسەر ئاستی بازنەی
پارێزگاکان راگەیاندراون، هەربۆیە ئەم راپۆرتە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بە خاڵێکی
گرنگی خۆی دەزانێت و دەنگی حزبە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لەسەر
ئاستی ئەو دوانزە بازنەی هەڵبژاردنە شیکارکردووە.
کە قەبارەی هەریەکەیان لە دوو بۆ پێنج قەزا پێکهاتووە، بەو
جۆرەی لە یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەقنوسکراوە.
ئەم راپۆرتە هەوڵدەدات ئەو جیاوازییه بدۆزێتەوە کە بەسەر
ژمارەی کورسییەکانی حزبە بەشداربووەکانی هەڵبژاردندا دێت بەهۆی هەریەک لە بچوککردنەوەو
زیادکردنی ژمارەی بازنەکانی هەڵبژاردن و شێوەی مامەڵەکردنی حزبەکان لەگەڵ ژمارەی
کاندیدەکان و چۆنایەتی کاندیدەکان و هاتنەناوەوەی کاندیدی سەربەخۆ، کە ئەوانە هەمووی
زادەی گۆڕینی سیستمی هه‌ڵبژاردنەکەیە لە "لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی"یەوە
بۆ سیستمی "زۆرینەی یەک دەنگی نەگوێزراوە".
ئەم راپۆرتە ئاوێنەیەکە بۆ حزبەکانی هەرێمی کوردستان تا لە
رێیەوە خاڵە لاواز‌و بەهێزەکانی خۆیانی لەسەر ئاستی هەر بازنەیەکی هەڵبژاردندا تێدا
ببیننەوەو هاوکات رێنیشاندەریشیان دەبێت بەوەی چۆن لە ١٢ بازنەکەی هەڵبژاردنی
داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا مامەڵەیەکی ورد‌و عەقلانی بکەن بۆ ئەوەی بە
باشترین شێوه دەنگە بەدەستهاتووەکانیان لە هەر بازنەیەکدا وەگەڕبخەن.
نکۆڵی لەوە ناکرێت کە زۆربەی زۆری حزبە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی
خولی پێنجە‌می پەرلەمانی کوردستان لە رێگەی لیستی سەد کەسییەوە ئەو ئەنجامانەیان بەدەستهێناوە،
کە لەم راپۆرتەدا هاتووە، هەربۆیە کاتێک لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ژمارەی کاندیدەکان
کەمدەبنەوە بۆ چارەکی ئەو ژمارەیەو هەرێمی کوردستان لە یەک بازنەوە دەبێتە دوانزە
بازنەو کاندیدی سەربەخۆ، وەک بکەرێکی نوێ، دێتە ناو کێبڕکێی هەڵبژاردنەکەوە، لەوکاتەدا
بە دڵنیاییەوە ئەنجامەکانیش وەکخۆیان نامێننەوەو کەم و زۆر گۆڕانیان بەسەردا دێت!
بەڵام بۆئەوەی راپۆرتەکە بتوانێت لەو ئەنجامانەی حزبەکان
وێنەیەکی نزیک دەستبخات،ئەنجامەکانی لە بازنە بچوکە نوێیەکاندا بە سیستمی (لیستی
نوێنەرایەتی رێژەیی / دابەشکاری هەڵبژاردن/ باقی الاقوی) شیکارکردووەو دواتر لەبەر
رۆشنایی ئەو کورسییانەی هەر حزبێک لەو بازنەیەدا بەو سیستمە بەریکەوتووه، سیستمی
(زۆرینه‌ی یه‌ك ده‌نگی نه‌گوێزراوه) ی بەشێوەیەکی گریمانەیی و مەرجداری بەسەردا
تاقیکردۆتەوه.
ماوەتەوە بڵێین ئەو ئەنجامانەی لەم راپۆرتەدا حزبەکان لە
هەڵبژاردنی داهاتوودا (٢٠٢١) لەسەر ئاستی هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەدەستیدەهێنن،
ئەنجامێکی گریمانەییەو بە رەچاوکردنی چەند فاکتەرێکی گۆڕاوی وەک (بوونی کاندیدی سەربەخۆ
، کۆتای ئافرەتان ، بایکۆتی هەڵبژاردنەکە، بوونی کاندیدی بەهێزو خاوەن پێگە،
دروستکردنی هاوپەیمانێتی فەرمی، ئاڕاستەکردنی ژێربەژێری دەنگدەری لایەنێک بۆ لایەنێکی
تر، بوونی ناکۆکی ناوخۆی حزبەکان) ئەگەری زیادبوون یان کەمبوونی کورسی بۆ هەریەک لەو
حیزبانە لە ئارادایە.
بازنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر
كۆی ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگای هه‌ولێر: 1.903.609 كه‌س
كۆی ژماره‌ی ده‌نگده‌ر (1,193,516) دەنگدەر
کۆی ژمارەی بنکەی دەنگدان: 498 بنکە
کۆی ژمارەی وێستگەی دەنگدان(2563) وێستگە
كۆی ژماره‌ی كورسی: 15 كورسی/ 4 كورسی بۆ كۆتای ژنان
پێكهاته‌ی مه‌سیحی: 1 كورسی
ژماره‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردننەکانی پارێزگاری هەولێر : 4
بازنه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
o بازنه‌ی یه‌كه‌م: به‌شی رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر
o بازنه‌ی دوه‌م: به‌شی رۆژئاوای قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر
o بازنه‌ی سێیه‌م: سۆران + مێرگەسۆر + ره‌واندز + چۆمان + شەقڵاوە
o بازنه‌ی چواره‌م: دەشتی هەولێر+ کۆیە + خەبات
پارێزگای هه‌ولێر/ بازنه‌ی یه‌كه‌م
خشته‌ی یه‌كه‌م: زانیاری گشتی
بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ژ. دانیشتوان ژ. كورسی كۆتای ژنان ژ. دانیشتوان بۆ یەک كورسی
رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر 561144 4 1 140286
خشته‌ی دوه‌م:
ئه‌نجامی ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوی پارته سیاسییه‌كان و ئەو
کورسیانەی بە سیستمی
(لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی/ دابەشکاری هەڵبژاردن/
زۆرترین ده‌نگی ماوه) بەریاندەکەوێت.
دەرهێنانی ئەنجامەکان به سیستمی نوێی هه‌ڵبژاردن:
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی سه‌ره‌وه له بازنه‌ی
یه‌كه‌می پارێزگای هەولێردا، ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی كورسی پارته سیاسییه‌كان، به سیستمی
زۆرینه‌ی یه‌ك ده‌نگی نه‌گوێزراوه،
به‌م شێوه گریمانه‌ییه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
- پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌توانێت
له‌م بازنه‌یه‌دا ته‌نها دوو كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی دوو
كورسی مسۆگه‌ر بكات، له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر سێ كاندید یان زیاتری هه‌بێت ئه‌وا ریسك
به ده‌نگه‌كانیه‌وه ده‌كات و له‌م باره‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كورسییه‌ك
له ده‌ست بدات.
- ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی
كوردستان ته‌نها یه‌ك كاندیدی له‌م بازنه‌یه‌دا هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری ده‌رچونی مسۆگه‌ره،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتر له یه‌ك كاندیدی هه‌بێت ئه‌وا ریسك به ده‌نگه‌كانیه‌وه ده‌كات،
خۆ ئه‌گه‌ر تاكه كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری ده‌رچونی مسۆگه‌ر تره.
- جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێت
ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ییه‌ك كورسی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت
ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره.
- كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا
مه‌حكومه به‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت
ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره.
- بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م بازنه‌یه‌دا
مه‌حكومه به‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت
ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره.
- یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا
ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی نیه، ته‌نها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدایه كه ده‌نگه‌كانی
ئاراسته‌ی كاندیدی لایه‌نێكی تر بكات به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش له بازنه‌یه‌كی
تردا قه‌ره‌بو‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتو بكاته‌وه.
- له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر له‌م بازنه‌یه‌دا
كاندیدی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز لەدەرەوەی ئەو لایەنانەدا هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری گۆڕینی
ئه‌نجامه‌كانی سه‌ره‌وه دێته ئاراوه.
پارێزگای هه‌ولێر/ بازنه‌ی دووه‌م
(خۆرئاوای قه‌زای هه‌ولێر)
خشته‌ی یه‌كه‌م: زانیاری گشتی
بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ژ. دانیشتوان ژ. كورسی كۆتای ژنان ژ.
دانیشتوان بۆ یەک
كورسی
رۆژئاوای هه‌ولێر 420888 3 1 140296
خشته‌ی دووه‌م:
ئه‌نجامی ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوی پارته سیاسییه‌كان و ئەو
کورسیانەی بە سیستمی
(لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی/ دابەشکاری هەڵبژاردن/
زۆرترین ده‌نگی ماوه) بەریاندەکەوێت.
دەرهێنانی ئەنجامەکان به سیستمی نوێی هه‌ڵبژاردن:
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی سه‌ره‌وه له بازنه‌ی
دووه‌می پارێزگای هەولێردا، ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی كورسی پارته سیاسییه‌كان، به سیستمی
زۆرینه‌ی یه‌ك ده‌نگی نه‌گوێزراوه، به‌م شێوه گریمانه‌ییه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
- پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌توانێت
له‌م بازنه‌یه‌دا ته‌نها دوو كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی دوو
كورسی مسۆگه‌ر بكات، له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر سێ كاندید یان زیاتری هه‌بێت ئه‌وا ریسك
به ده‌نگه‌كانیه‌وه ده‌كات و له‌م باره‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كورسییه‌ك له‌ده‌ست
بدات.
- یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان مه‌حكومه
به‌وه‌ی له‌م بازنه‌یه‌دا ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر تاكه كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری
ده‌رچونی مسۆگه‌ر تره.
- جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێت
ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یه‌ك كورسی هه‌بێت، خۆ
ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره.
- كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا
مه‌حكومه به‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت
ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره.
- بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م بازنه‌یه‌دا
مه‌حكومه به‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت
ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره.
- یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا
ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی نیه، ته‌نها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدایه كه ده‌نگه‌كانی
ئاراسته‌ی كاندیدی لایه‌نێكی تر بكات به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش له بازنه‌یه‌كی
تردا قه‌ره‌بو‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتو بكاته‌وه.
- له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر له‌م بازنه‌یه‌دا
كاندیدی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز لەدەرەوەی ئەو لایەنانەدا هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری گۆڕینی
ئه‌نجامه‌كانی سه‌ره‌وه دێته ئاراوه.
پارێزگای هه‌ولێر/ بازنه‌ی سێیه‌م
(سۆران+ مێرگه‌سور+ ره‌واندوز+ چۆمان+ شه‌قڵاوه))
خشته‌ی یه‌كه‌م: زانیاری گشتی
بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ژ. دانیشتوان ژ.
كورسی كۆتای ژنان ژ. دانیشتوان بۆ یەک كورسی
سۆران 192961 4 1 115432
مێرگه‌سور 54870
رواندز 26320
چۆمان 32377
شه‌قڵاوه 155162
كۆی گشتی 461690
خشته‌ی دوه‌م:
ئه‌نجامی ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوی پارته سیاسییه‌كان و ئەو
کورسیانەی بە سیستمی
(لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی/ دابەشکاری هەڵبژاردن/
زۆرترین ده‌نگی ماوه) بەریاندەکەوێت.

دەرهێنانی ئەنجامەکان به سیستمی نوێی هه‌ڵبژاردن:
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی سه‌ره‌وه له بازنه‌ی
سێیە‌می پارێزگای هەولێردا، ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی كورسی پارته سیاسییه‌كان، به سیستمی
زۆرینه‌ی یه‌ك ده‌نگی نه‌گوێزراوه، به‌م شێوه گریمانه‌ییه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
- پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌توانێت
له‌م بازنه‌یه‌دا ته‌نها سێ كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی سێ كورسی
مسۆگه‌ر بكات، له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر سێ كاندید یان زیاتری هه‌بێت ئه‌وا ریسك به ده‌نگه‌كانیه‌وه
ده‌كات و له‌م باره‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كورسییه‌ك له‌ده‌ست بدات.
- یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان مه‌حكومه
به‌وه‌ی له‌م بازنه‌یه‌دا ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر تاكه كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری
ده‌رچونی مسۆگه‌رتره.
- بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م بازنه‌یه‌دا
مه‌حكومه به‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای
ژنانی زیاتره.
- جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێت
ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یه‌ك كورسی هه‌بێت، خۆ
ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره.
- كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا
ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كه‌مه، ته‌نها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدایه كه
ده‌نگه‌كانی ئاراسته‌ی كاندیدی لایه‌نێكی تر بكات به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش
له بازنه‌یه‌كی تردا قه‌ره‌بو‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتو بكاته‌وه.
- یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا
ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی نیه، ته‌نها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدایه كه ده‌نگه‌كانی
ئاراسته‌ی كاندیدی لایه‌نێكی تر بكات به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش له بازنه‌یه‌كی
تردا قه‌ره‌بو‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتو بكاته‌وه.
- له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر له‌م بازنه‌یه‌دا
كاندیدی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز لەدەرەوەی ئەو لایەنانەدا هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری گۆڕینی
ئه‌نجامه‌كانی سه‌ره‌وه دێته ئاراوه.
پارێزگای هه‌ولێر/ بازنه‌ی چواره‌م
(كۆیه + ده‌شتی هه‌ولێر + خه‌بات)
خشته‌ی یه‌كه‌م: زانیاری گشتی
بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ژ. دانیشتوان ژ. كورسی كۆتای ژنان ژ. دانیشتوان بۆ یەک كورسی
كۆیه 116012 4 1 114979
ده‌شتی هه‌ولێر 229586
خه‌بات 114319
كۆی گشتی 459917
خشته‌ی دوه‌م:
ئه‌نجامی ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوی پارته سیاسییه‌كان و ئەو
کورسیانەی بە سیستمی
لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی/ دابەشکاری هەڵبژاردن/ زۆرترین
ده‌نگی ماوه) بەریاندەکەوێت.
دەرهێنانی ئەنجامەکان به سیستمی نوێی هه‌ڵبژاردن:
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی سه‌ره‌وه له بازنه‌ی
چوارەمی پارێزگای هەولێردا، ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی كورسی پارته سیاسییه‌كان، به سیستمی
زۆرینه‌ی یه‌ك ده‌نگی نه‌گوێزراوه، به‌م شێوه گریمانه‌ییه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
- پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌توانێت
له‌م بازنه‌یه‌دا ته‌نها دوو كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی دوو
كورسی مسۆگه‌ر بكات، له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر سێ كاندید یان زیاتری هه‌بێت ئه‌وا ریسك
به ده‌نگه‌كانیه‌وه ده‌كات و له‌م باره‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كورسییه‌ك له‌ده‌ست
بدات.
- ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی
كوردستان ته‌نها یه‌ك كاندیدی له‌م بازنه‌یه‌دا هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری ده‌رچونی مسۆگه‌ره،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتر له یه‌ك كاندیدی هه‌بێت ئه‌وا ریسك به ده‌نگه‌كانیه‌وه ده‌كات،
خۆ ئه‌گه‌ر تاكه كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری ده‌رچونی مسۆگه‌رتره.
- جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێت
ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یه‌ك كورسی زۆربێت، خۆ
ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره.
- بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م بازنه‌یه‌دا
مه‌حكومه به‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت
ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره.
- كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا
ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی زۆر كه‌مه، ته‌نها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدایه
كه ده‌نگه‌كانی ئاراسته‌ی كاندیدی لایه‌نێكی تر بكات به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش
له بازنه‌یه‌كی تردا قه‌ره‌بو‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتو بكاته‌وه.
- یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا
ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی نیه، ته‌نها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدایه كه ده‌نگه‌كانی
ئاراسته‌ی كاندیدی لایه‌نێكی تر بكات به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش له بازنه‌یه‌كی
تردا قه‌ره‌بو‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتو بكاته‌وه.
- له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر له‌م بازنه‌یه‌دا
كاندیدی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز لەدەرەوەی ئەو لایەنانەدا هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری گۆڕینی
ئه‌نجامه‌كانی سه‌ره‌وه دێته ئاراوه.
بازنه‌كانی پارێزگای سلێمانی
كۆی ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی: 2.219.193 كه‌س
كۆی ژماره‌ی ده‌نگده‌ر: (1,377,71) دەنگدەر
کۆی ژمارەی بنکەی دەنگدان : 503 بنکە
کۆی ژمارەی وێستگەی دەنگدان: (2947) وێستگە
كۆی ژماره‌ی كورسییەکانی پارێزگای سلێمانی: 18 كورسی / 5
کورسی بۆ کۆتای ژنانە
کۆی ژماره‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن : 5 بازنه، به‌م شێوه‌یه‌ی
خواره‌وه:
o بازنه‌ی یه‌كه‌م: باكوری سلێمانی + چوارتا + ماوه‌ت
o بازنه‌ی دوه‌م: باشوری سلێمانی + قه‌ره‌داغ
o بازنه‌ی سێیه‌م: كه‌لار + كفری + ده‌ربه‌ندیخان + چه‌مچه‌ماڵ
o بازنه‌ی چواره‌م: هه‌ڵه‌بجه + سه‌یدصادق + شاره‌زور + پێنجوێن
o بازنه‌ی پێنجه‌م: پشدەر + رانیه + دوكان
پارێزگای سلێمانی/ بازنه‌ی یه‌كه‌م
(باكوری سلێمانی + شارباژێر + ماوه‌ت)
خشته‌ی یه‌كه‌م: زانیاری گشتی
پارێزگای سلێمانی/ بازنه‌ی یه‌كه‌م
)باكوری سلێمانی + شارباژێر + ماوه‌ت(
خشته‌ی یه‌كه‌م: زانیاری گشتی
بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ژ. دانیشتوان ژ. كورسی كۆتای ژنان ژ. دانیشتوان بۆ یه‌ك كورسی
باكوری سلێمانی 507740 4 1 134880
شارباژێر 22008
ماوه‌ت 9774
كۆی گشتی 539522
خشته‌ی دوه‌م:
دەرهێنانی ئه‌نجامی ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوی پارته سیاسییه‌كان
له بازنه‌ی یه‌كه‌می پارێزگای سلێمانیدا، بە سیستمی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی/
دابەشکاری هەڵبژاردن/ زۆرترین ماوه
پارێزگای سلێمانی/ بازنه‌ی یەکەم (باكوری سلێمانی +
شارباژێر + ماوه‌ت(
دەرهێنانی ئەنجامەکان به سیستمی نوێی هه‌ڵبژاردن:
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی سه‌ره‌وه، کە بە سیستمی
لیست/ دابەشکاری هەڵبژاردن له بازنه‌ی یه‌كه‌می پارێزگای سلێمانیدا دەرهێنراوە، ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی
كورسی پارته سیاسییه‌كان، به سیستمی (زۆرینه‌ی یه‌ك ده‌نگی نه‌گوێزراوه)، به‌م شێوه
گریمانه‌ییه‌ی خوارەوە ده‌بێت:
- ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی
كوردستان ته‌نها دوو كاندیدی له‌م بازنه‌یه‌دا هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری ده‌رچونی هه‌ردوو
كاندیده‌كه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتر له دوو كاندیدی هه‌بێت ئه‌وا لەوکاتەدا
ئه‌گه‌ری ده‌رچونی یه‌ك كاندیدی هەیە.
- ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها
یه‌ك كاندیدی له‌م بازنه‌یه‌دا هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك كورسی هه‌یه، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر دوو كاندیدی هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یه‌ك كورسیه‌كه‌شی كه‌م ده‌بێت،
به‌ڵام له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر كاندیدی دووه‌می ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی
كورسی دووه‌می زیاتر ده‌بێت.
- جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێت
ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یه‌ك كورسی لەدەستنەدات،
خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی
زیاتره.
- پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت
ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یه‌ك كورسی له‌به‌رده‌مدا
بێـت، له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر تاكه كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی
كورسی كۆتای ژنانی زیاتر ده‌بێت.
- كۆمه‌ڵی ئیسلامی مه‌حكومه به‌وه‌ی
ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، به ئامانجی بردنه‌وه‌ی یه‌ك كورسی، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر
كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتر ده‌بێت.
- یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا
ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی نیه، ته‌نها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدایه كه ده‌نگه‌كانی
ئاراسته‌ی كاندیدی لایه‌نێكی تر بكات به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش له بازنه‌یه‌كی
تردا قه‌ره‌بو‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتو بكاته‌وه.
- له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر له‌م بازنه‌یه‌دا
كاندیدی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز لەدەرەوەی ئەو لایەنانەدا هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری گۆڕینی
ئه‌نجامه‌كانی سه‌ره‌وه دێته ئاراوه.
پارێزگای سلێمانی/ بازنه‌ی دووه‌م
(باشوری سلێمانی + قه‌ره‌داغ)
خشته‌ی یه‌كه‌م: زانیاری گشتی
بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ژ. دانیشتوان ژ. كورسی كۆتای
ژنان ژ. دانیشتوان بۆ یه‌ك كورسی
باشوری سلێمانی 393386 3 1 134،881
قەرەداغ 11257
كۆی گشتی 404643
خشته‌ی دوه‌م:
ئه‌نجامی ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوی پارته سیاسییه‌كان و ئەو
کورسیانەی بە
(لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی/ دابەشکاری هەڵبژاردن/
زۆرترین ده‌نگی ماوه) بەریاندەکەوێت.
دەرهێنانی ئەنجامەکان به سیستمی نوێی هه‌ڵبژاردن:
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی سه‌ره‌وه له بازنه‌ی
دووه‌می پارێزگای سلێمانیدا، ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی كورسی پارته سیاسییه‌كان، به
"سیستمی زۆرینه‌ی یه‌ك ده‌نگی نه‌گوێزراوه"،
به‌م شێوه گریمانه‌ییه ده‌بێت:
- ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی
كوردستان ته‌نها یه‌ك كاندیدی له‌م بازنه‌یه‌دا هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری ده‌رچونی ئه‌و
كاندیده‌ی مسۆگه‌ره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو كاندیدی له ره‌گه‌زی نێر هه‌بێت ئه‌وا
ریسك ده‌كات و ئه‌گه‌ری ده‌رچونی هه‌ردو كاندیده‌كه‌ی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، له
كاتێكدا ئه‌گه‌ر كاندیدی دووه‌م ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری ده‌رچونی زیاتره.
- ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها
یه‌ك كاندیدی له‌م بازنه‌یه‌دا هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك كورسی
هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیدی دووه‌می ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی
دووه‌می زۆرە به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو كاندیدی هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یه‌ك
كورسیه‌كه‌شی كه‌م ده‌بێت.
- جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ مه‌حكومه
به‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا
ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسیه‌كه‌ی زیاتره.
- پارتی دیموكراتی كوردستانیش به‌هه‌مان
شێوه ده‌بێت ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت و كاندیده‌كه‌ش ئافره‌ت بێت بۆئه‌وه‌ی
بتوانێت كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی
زیاتر بێت.
- كۆمه‌ڵی ئیسلامیش مه‌حكومه به‌وه‌ی
ته‌نها یه‌ك كاندیدی ئافره‌تی هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای
ژنانی له‌به‌رده‌مدا زیاتر بێت.
- یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا
ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی نیه، ته‌نها ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدایه كه ده‌نگه‌كانی
ئاراسته‌ی كاندیدی لایه‌نێكی تر بكات به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش
له بازنه‌یه‌كی تردا قه‌ره‌بو‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتو
بكاته‌وه.
- له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر له‌م بازنه‌یه‌دا
كاندیدی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز لەدەرەوەی ئەو لایەنانەدا هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری گۆڕینی
ئه‌نجامه‌كانی سه‌ره‌وه دێته ئاراوه.
پارێزگای سلێمانی/ بازنه‌ی سێیه‌م
(چه‌مچه‌ماڵ + كه‌لار + كفری + ده‌ربه‌ندیخان)
خشته‌ی یه‌كه‌م: زانیاری گشتی
بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ژ. دانیشتوان ژ. كورسی كۆتای ژنان ژ.
دانیشتوان بۆ یەک
كورسی
چه‌مچه‌مال 174360 4 1 121863
كه‌لار 204834
كفری 56588
ده‌ربه‌ندیخان 51671
كۆی گشتی 487453
خشته‌ی دوه‌م:
ئه‌نجامی ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوی پارته سیاسییه‌كان و ئەو
کورسیانەی بە
(لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی/ دابەشکاری هەڵبژاردن/
زۆرترین ده‌نگی ماوه) بەریاندەکەوێت.
دەرهێنانی ئەنجامەکان به سیستمی نوێی هه‌ڵبژاردن:
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی سه‌ره‌وه له بازنه‌ی
سێیه‌می پارێزگای سلێمانیدا، ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی كورسی پارته سیاسییه‌كان، به
"سیستمی زۆرینه‌ی یه‌ك ده‌نگی نه‌گوێزراوه"، به‌م شێوه گریمانه‌ییه‌ی
خواره‌وه ده‌بێت:
- ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی
كوردستان ته‌نها دوو كاندیدی له‌م بازنه‌یه‌دا هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری ده‌رچونی هه‌ردو
كاندیده‌كه‌ی هه‌یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتر له دوو كاندیدی هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری
ده‌رچونی یه‌ك كاندیدی ده‌بێت.
- ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها
یه‌ك كاندیدی له‌م بازنه‌یه‌دا هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك كورسی
هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو كاندیدی هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یه‌ك كورسیه‌كه‌شی
كه‌م ده‌بێت، به‌ڵام له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر كاندیدی دووه‌می ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری
بردنه‌وه‌ی كورسی دووه‌می زیاتر ده‌بێت.
- جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێت
ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یه‌ك كورسی هه‌بێت، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره.
- پارتی دیموكراتی كوردستانیش به‌هه‌مان
شێوه ده‌بێت ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یه‌ك كورسی
له‌به‌رده‌مدا بێـت، له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر تاكه كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری
بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتر ده‌بێت.
- كۆمه‌ڵی ئیسلامیش مه‌حكومه به‌وه‌ی
ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، به ئامانجی بردنه‌وه‌ی یه‌ك كورسی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتر ده‌بێت.
- یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا
ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی نیه، ته‌نها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدایه كه ده‌نگه‌كانی
ئاراسته‌ی كاندیدی لایه‌نێكی تر بكات به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش له بازنه‌یه‌كی
تردا قه‌ره‌بو‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتو بكاته‌وه.
- له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر له‌م بازنه‌یه‌دا
كاندیدی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز لەدەرەوەی ئەو لایەنانەدا هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری گۆڕینی
ئه‌نجامه‌كانی سه‌ره‌وه دێته ئاراوه.
پارێزگای سلێمانی/ بازنه‌ی چواره‌م
(دوكان + رانیه + پشدەر)
]
خشته‌ی یه‌كه‌م: زانیاری گشتی
بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ژ. دانیشتوان ژ. كورسی كۆتای
ژنان ژ. دانیشتوان بۆ یەک كورسی
دوكان 74274 4 1 112691
رانیه 242204
پشده‌ر 134288
كۆی گشتی 450766
خشته‌ی دوه‌م:
ئه‌نجامی ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوی پارته سیاسییه‌كان و ئەو
کورسیانەی بە سیستمی
(لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی/ دابەشکاری هەڵبژاردن/
زۆرترین ده‌نگی ماوه) بەریاندەکەوێت.
دەرهێنانی ئەنجامەکان به سیستمی نوێی هه‌ڵبژاردن:
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی سه‌ره‌وه له بازنه‌ی
چواره‌می پارێزگای سلێمانیدا، ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی كورسی پارته سیاسییه‌كان، به
"سیستمی زۆرینه‌ی یه‌ك ده‌نگی نه‌گوێزراوه"، به‌م شێوه گریمانه‌ییه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
- ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی
كوردستان ته‌نها دوو كاندیدی له‌م بازنه‌یه‌دا هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری ده‌رچونی هه‌ردو
كاندیده‌كه‌ی هه‌یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتر له دوو كاندیدی هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری
ده‌رچونی یه‌ك كاندیدی ده‌بێت.
- ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها
یه‌ك كاندیدی له‌م بازنه‌یه‌دا هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك كورسی
هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو كاندیدی هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یه‌ك كورسیه‌كه‌شی
كه‌م ده‌بێت، به‌ڵام له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر كاندیدی دووه‌می ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری
بردنه‌وه‌ی كورسی دووه‌می زیاتر ده‌بێت.
- جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێت
ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یه‌ك كورسی هه‌بێت، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتره.
- پارتی دیموكراتی كوردستانیش به‌هه‌مان
شێوه ده‌بێت ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یه‌ك كورسی
له‌به‌رده‌مدا بێـت، له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر تاكه كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری
بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتر ده‌بێت.
- كۆمه‌ڵی ئیسلامیش مه‌حكومه به‌وه‌ی
ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، به ئامانجی بردنه‌وه‌ی یه‌ك كورسی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی زیاتر ده‌بێت.
- یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا
ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی نیه، ته‌نها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدایه كه ده‌نگه‌كانی
ئاراسته‌ی كاندیدی لایه‌نێكی تر بكات به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش له بازنه‌یه‌كی
تردا قه‌ره‌بو‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتو بكاته‌وه.
- له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر له‌م بازنه‌یه‌دا
كاندیدی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز لەدەرەوەی ئەو لایەنانەدا هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری گۆڕینی
ئه‌نجامه‌كانی سه‌ره‌وه دێته ئاراوه.
پارێزگای سلێمانی/ بازنه‌ی پێنجه‌م
(هه‌ڵه‌بجه + پێنجوێن + سه‌یدسادق + شاره‌زور)
خشته‌ی یه‌كه‌م: زانیاری گشتی
بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ژ. دانیشتوان ژ. كورسی كۆتای ژنان ژ. دانیشتوان بۆ یەک كورسی
هه‌ڵه‌بجه 111840 3 1 107136
پێنجوێن 47482
سه‌یدسادق 90008
شاره‌زور 72080
كۆی گشتی 321410
خشته‌ی دوه‌م:
ئه‌نجامی ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوی پارته سیاسییه‌كان و ئەو
کورسیانەی بە سیستمی
(لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی/ دابەشکاری هەڵبژاردن/
زۆرترین ده‌نگی ماوه) بەریاندەکەوێت.

دەرهێنانی ئەنجامەکان به سیستمی نوێی هه‌ڵبژاردن:
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی سه‌ره‌وه له بازنه‌ی
پێنجە‌می پارێزگای سلێمانیدا، ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی كورسی پارته سیاسییه‌كان، به
"سیستمی زۆرینه‌ی یه‌ك ده‌نگی نه‌گوێزراوه"،
به‌م شێوه گریمانه‌ییه ده‌بێت:
- ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی
كوردستان ته‌نها یه‌ك كاندیدی له‌م بازنه‌یه‌دا هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری ده‌رچونی ئه‌و
كاندیده‌ی مسۆگه‌ره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو كاندیدی له ره‌گه‌زی نێر هه‌بێت یان ئه‌گه‌ر
كاندیدێكی له ره‌گه‌زی نێر و كاندیدێكی تری له ره‌گه‌زی مێ هه‌بێت ئه‌وا ریسك ده‌كات
و ئه‌گه‌ری ده‌رچونی هه‌ردو كاندیده‌كه‌ی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
- ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م
بازنه‌یه‌دا ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك كورسی
هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو كاندیدی هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یه‌ك كورسیه‌كه‌شی
كه‌م ده‌بێت.
- كۆمه‌ڵی ئیسلامی مه‌حكومه به‌وه‌ی
ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری
بردنه‌وه‌ی كورسیه‌كه‌ی زیاتره.
- پارتی دیموكراتی كوردستانیش به‌هه‌مان
شێوه ده‌بێت ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت و كاندیده‌كه‌ش ئافره‌ت بێت بۆئه‌وه‌ی
بتوانێت كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ژنانی
زیاتر بێت.
- یه‌كگرتوی ئیسلامی مه‌حكومه به‌وه‌ی
ته‌نها یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ی له ره‌گه‌زی نێربێت ئه‌وا ریسك به ده‌نگه‌كانیه‌وه ده‌كات،
بۆیه باشتره كاندیده‌كه‌ی ئافره‌ت بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای
ژنانی له‌به‌رده‌مدا زیاتر بێت.
- جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌م
بازنه‌یه‌دا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی نیه، ته‌نها ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدایه كه
ده‌نگه‌كانی ئاراسته‌ی كاندیدی لایه‌نێكی تر بكات به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش
له بازنه‌یه‌كی تردا قه‌ره‌بو‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتو بكاته‌وه.
- له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر له‌م بازنه‌یه‌دا
كاندیدی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز لەدەرەوەی ئەو لایەنانەدا هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری گۆڕینی
ئه‌نجامه‌كانی سه‌ره‌وه دێته ئاراوه.
بازنه‌كانی پارێزگای دهۆك
كۆی ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگای دهۆک: )1326558( كه‌س
كۆی ژماره‌ی ده‌نگده‌ر: (764,395) دەنگدەر
کۆی ژمارەی بنکەی دەنگدان : 256 بنکە
کۆی ژمارەی وێستگەی دەنگدان: (1664) وێستگە
كۆی ژماره‌ی كورسی 11 كورسی/ 3 كورسی بۆ كۆتای ژنان
پێكهاته‌ی مه‌سیحی: 1 كورسی
ژماره‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن : 3 بازنه، به‌م شێوه‌یه‌ی
خواره‌وه:
o بازنه‌ی یه‌كه‌م: ناوه‌ندی دهۆك + ئامێدی
o بازنه‌ی دوه‌م: زاخۆ + سیمێل
o بازنه‌ی سێیه‌م: ئاکرێ، شێخان و بەردەڕەش
پارێزگای دهۆك/ بازنه‌ی یه‌كه‌م
(ناوه‌ندی دهۆك + ئامێدی)
خشته‌ی یه‌كه‌م: زانیاری گشتی
بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ژ. دانیشتوان ژ. كورسی كۆتای ژنان ژ. دانیشتوان بۆ یەک كورسی
دهۆك 384386 4 1 125465
ئامێدی 117474
كۆی گشتی 501860
خشته‌ی دوه‌م:
ئه‌نجامی ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوی پارته سیاسییه‌كان و ئەو
کورسیانەی بە سیستمی
(لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی/ دابەشکاری
هەڵبژاردن/ زۆرترین ده‌نگی ماوه) بەریاندەکەوێت.
دەرهێنانی ئەنجامەکان به سیستمی نوێی هه‌ڵبژاردن:
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی سه‌ره‌وه له بازنه‌ی
یەکەمی پارێزگای دهۆکدا، ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی كورسی پارته سیاسییه‌كان، به سیستمی
زۆرینه‌ی یه‌ك ده‌نگی نه‌گوێزراوه، به‌م شێوه گریمانه‌ییه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
- پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌توانێت
له‌م بازنه‌یه‌دا سێ كاندیدی هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی سێ كورسی مسۆگه‌ر
بكات، هاوكات ده‌توانێت كاندیدێكی ئافره‌تیشی هه‌بێت و كێبڕكێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی یه‌ك
كورسییه‌كه‌ی كۆتای ئافره‌تانیش بكات.
- یه‌كگرتوی ئیسلامی مه‌حكومه به‌وه‌ی
له‌م بازنه‌یه‌دا ته‌نها یه‌ك كاندیدی ئافره‌تی هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی
كورسی كۆتای ئافره‌تانی هه‌بێت.
- هیچكام له یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسییان نییه، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر هه‌ر چواریان پێكه‌وه رێكه‌وتن بكه‌ن له‌سه‌ر دیاریكردنی یه‌ك كاندیدی
ئافره‌ت له‌و باره‌دا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی كۆتای ژنانیان ده‌بێت.
- له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر له‌م بازنه‌یه‌دا
كاندیدی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری گۆڕینی ئه‌نجامه‌كانی سه‌ره‌وه
دێته ئاراوه.
پارێزگای دهۆك/ بازنه‌ی دووه‌م
(زاخۆ + سیمێڵ)
خشته‌ی یه‌كه‌م: زانیاری گشتی
بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ژ. دانیشتوان ژ.
كورسی كۆتای ژنان ژ. دانیشتوان بۆ یەک كورسی
زاخۆ 282333 3 1 131817
سیمێل 113120
كۆی گشتی 395453
خشته‌ی دوه‌م:
ئه‌نجامی ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوی پارته سیاسییه‌كان و ئەو
کورسیانەی بە سیستمی
(لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی/ دابەشکاری هەڵبژاردن/
زۆرترین ده‌نگی ماوه) بەریاندەکەوێت.
دەرهێنانی ئەنجامەکان به سیستمی نوێی هه‌ڵبژاردن:
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی سه‌ره‌وه له بازنه‌ی
دووه‌می پارێزگای دهۆکدا، ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی كورسی پارته سیاسییه‌كان، به سیستمی
زۆرینه‌ی یه‌ك ده‌نگی نه‌گوێزراوه، به‌م شێوه گریمانه‌ییه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
- پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌توانێت
له‌م بازنه‌یه‌دا دوو كاندیدی هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی دوو كورسی مسۆگه‌ر
بكات، هاوكات ده‌توانێت كاندیدێكی ئافره‌تیشی هه‌بێت و كێبڕكێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی یه‌ك
كورسییه‌كه‌ی كۆتای ئافره‌تانیش بكات.
- لەم بازنەیەدا هیچكام له یه‌كگرتوی ئیسلامی و یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
و نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسییان نییه،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر پێنجیان پێكه‌وه رێكه‌وتن بكه‌ن له‌سه‌ر دیاریكردنی یه‌ك
كاندیدی ئافره‌ت، له‌و باره‌دا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی كۆتای ژنانیان ده‌بێت.
- له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر له‌م بازنه‌یه‌دا
كاندیدی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری گۆڕینی ئه‌نجامه‌كانی سه‌ره‌وه
دێته ئاراوه.
پارێزگای دهۆك/ بازنه‌ی سێیه‌م
(ئاكرێ + شێخان + به‌رده‌ڕه‌ش)
خشته‌ی یه‌كه‌م: زانیاری گشتی
خشته‌ی یه‌كه‌م: زانیاری گشتی
بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ژ. دانیشتوان ژ. كورسی كۆتای ژنان ژ. دانیشتوان بۆ یەک كورسی
ئاكرێ 181862 4 1 107311
شێخان 105071
به‌رده‌ڕه‌ش 142312
کۆی گشتی
429245
خشته‌ی دوه‌م:
ئه‌نجامی ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوی پارته سیاسییه‌كان و ئەو
کورسیانەی بە سیستمی
)لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی/ دابەشکاری
هەڵبژاردن/ زۆرترین ده‌نگی ماوه) بەریاندەکەوێت.
دەرهێنانی ئەنجامەکان به سیستمی نوێی هه‌ڵبژاردن:
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی سه‌ره‌وه له بازنه‌ی
سێیە‌می پارێزگای دهۆکدا، ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی كورسی پارته سیاسییه‌كان، به سیستمی
زۆرینه‌ی یه‌ك ده‌نگی نه‌گوێزراوه، به‌م شێوه گریمانه‌ییه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
- پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌توانێت
له‌م بازنه‌یه‌دا سێ كاندیدی هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی سێ كورسی مسۆگه‌ر
بكات.
- یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان مه‌حكومه
به‌وه‌ی له‌م بازنه‌یه‌دا ته‌نها یه‌ك كاندیدی ئافره‌تی هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری
بردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای ئافره‌تانی هه‌بێت.
- هیچكام له یه‌كگرتوی ئیسلامی و
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسییان
نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر چواریان پێكه‌وه رێكه‌وتن بكه‌ن له‌سه‌ر دیاریكردنی یه‌ك
كاندیدی ئافره‌ت له‌و باره‌دا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی كۆتای ژنانیان ده‌بێت.
- له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر له‌م بازنه‌یه‌دا
كاندیدی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری گۆڕینی ئه‌نجامه‌كانی سه‌ره‌وه
دێته ئاراوه.
دەرەنجامەکان:
• سیستمی هەڵبژاردنی نوێ ئەوە لە هەموان دەخوازێت بە کاندیدی بەهێز بەشداری
لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکەدا بکەن و توانای ئاڕاستەکردن ده‌نگدەرانیشیان
هەبێت.
• تا چەند کاندیدی قەوارە بەشداربووەکان له بازنه‌یه‌كدا زۆرتر بێت ئەگەری
بردنه‌وه‌ی كورسی کەمتر دەبێت،
• سیستمی هەڵبژاردنی نوی
رێگە بە گواستنەوەی دەنگ نادات لە کاندیدێکەوە بۆ کاندیدێکی تری هەمان قەوارەی سیاسی.
• کاندیدی سەربەخۆ دەرفەتی خۆکاندیدکردن و بردنەوەی کورسی هەیە.
• بە گۆڕینی قەبارەی
بازنەکانی هەڵبژاردن ژمارەی کورسییەکانی حزبەکانیش گۆڕانیان بەسەردا دێت.
بڵاوکراوەکانی پەیمانگە لەبارەی یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
* راپۆرتی یەکەم : گونجاوترین سیستمی
هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراقدا/ نوسینی ئارام جەمال/ تشرینی دووەمی
٢٠١٩.
* راپۆرتی دووەم : تۆمار‌و فرە بازنەیی
لە پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا/ ئامادەکردنی ئارام جەمال
و دانا جەمیل/ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.
* راپۆرتی سێیەم : دیزاینی بازنەکانی
هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا (لەبەر رۆشنایی پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراقدا)/ ئامادەکردنی ئارام جەمال و دانا جەمیل/ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.
* راپۆرتی چوارەم : پێشنیارنامەی هەموارکردنەوەی
پرۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ ئامادەکردنی ئارام جەمال و دانا جەمیل/ تشرینی یەکەمی
٢٠٢٠.
* راپۆرتی پێنجەم : قرا‌وە قانونیە
جزائیە لقانون مجلس النواب العراقی لسنە 2019 / اعداد أ.م.د. هیمن عبدالله
* راپۆرتی شەشەم : بەرکەوتەی حزبە سیاسییەکانی
هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا/ ئامادەکردنی ئارام جەمال و دانا جەمیل/ تشرینی
دووەمی ٢٠٢٠.
* وەرگێڕانی دەقی پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ رەشنوسی بەشی بەدواداچوونی یاسادانان (٢٩-١٢-٢٠١٩)/ وەرگێڕانی
ئارام جەمال/ ئەیلولی ٢٠٢٠.
سەرچاوە: بەشی داتا‌و زانیاری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن
The scope of electoral reforms and its implications:
Kurdistan Region political parties' share in the upcoming
elections (2021)
Preparation by
Dana Jamil Aram Jamal
Executive Director of KIE Expert in the election issues
Review:
Dr. Harem Karem
Researcher in democracy
Nov, 2020