3355 تەندروستی

بۆچی پێش منداڵبوون دەبێت ژنان زیاتر لەگەڵ پیاوەکانیان جووت ببن؟

02:00 - 15/11/2020

زەمەن-لایف ستایل

زۆرجار پیاوان کاتێک لەگەڵ هاوسەرەکانیان جووتدەبن هەست بە جوڵەی منداڵی ناو سکیان دەکەن.
ماڵپەڕی ئەلفەن لەزاری پسپۆڕانەوە چەند زانیارییەک و رێنماییەکی بۆ هاوسەرکان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، ئەگەر ژنەکە دووگیان بێت و لەگەڵ هاوسەرەکەی جووت ببێت و لەو کاتەیەدا منداڵەکەی ناو سکی بجوڵێت، زیانی نییە و ئاساییە.
پسپۆڕان روونیدەکەنەوە، پیاوان نابێت لەو کاتەیە بترسن، چونکە منداڵی ناو سکی ژنەکانیان سەلامەت و پارێزراوە.
هەروەها رێنماییش دەدەن لەوەی باشترە، ژنان لە کاتی نزیکبوونەوەیان لە منداڵ بوون، پێویستە زیاتر لەگەڵ هاوسەرەکانیان جووتببن بۆ ئەوەی منداڵ بوونیان ئاسان بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن