23 کەس لە پاسێکدا بریندار بوون
01:24 - 06/07/2026
زەمەن_هەواڵ
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لە رێگەی مەهاباد – میاندواو لە پارێزگای ورمێ ٢٣ کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٦، "کاتژمێر ٥ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەنجاق نزیک لە مەهاباد پاسێک وەرگەڕا و لە ئەنجامدا ٢٣ کەس بریندار بوون."
بەپێی زامیارییەکانی ''زەمەن'' ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا برینداربوون کرێکارن و لە کاتی رووداوەکەدا بۆ سەر کار دەچوون."
هاوکات حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێ رایگەیاند: "تیمەکانی فریاکەوتن بە خێرایی چوونە شوێنەکە و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوێزرانەوە."
حەمید مەحبووبی وتیشی: "هۆکاری رووداوەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆوە دەستی پێ کردووە."