1569 کوردستان

تورکیا شوێنی روبەڕوبوونەوەی گەریلا و هێزەکەی پارتی بۆردومان دەکات

10:50 - 25/10/2020

"زەمەن"


ئێوارەی ئەمڕۆ  یەکشەممە، لە گوندی بامشمشی سەر بە ناحیەی دینارتەی قەزای ئاکرێ، شەڕ لە نێوان هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و پێشمەرگەدا روویدا و لە ئێستاشدا فڕۆکەکانی تورکیا ئەو ناوچەیە بۆردومان دەکەن.


پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای"زەمەن" لە ئاکرێ رایگەیاند، لە ئێستادا فڕۆکەکانی تورکیا چیایی کانی توز لە نزیك گوندی بامشمشی سەر بە ناحیەی دینارتەی سنوری ئاكرێ، ئەو ناوچەی شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و گەریلا تیادا دروستبوو، بۆردومان دەکات و زیانەکانیش نەزانراون.

راشیگەیاند، ئەو شوێنەی بۆردومان دەکرێت بە دیاریکراوی ئەو ناوچەیە کە ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکەی پارتی تێدا کۆبووبووەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گوندی بامشمشی سەر بە ناحیەی دینارتەی قەزای ئاکرێ، شەڕ لە نێوان هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و پێشمەرگەدا روویدا لە شەرەكەدا ئاڕ بی جی بەكارهات.

شەڕەکەش کاتێک روویدا هێزێکی پێشمەرگەی پارتی چوبوونە سنورەکە و سەرقاڵی دانانی رەبیە بوون، دواتر پێکدادان لە نێوان ئەو هێزە و گەریلاکانی پەکەکە لەو سنورە روویدا.

هاوکات، تائێستا وەزارتی پێشمەرگەو پارتی كرێكارانی كوردستان "پ، ك، ك" هیچ قسەیەكیان لەسەر شەڕەکە نەكردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن