په‌رله‌مانتارێك گرێبه‌ستێكی چه‌ند ملیار دۆلاری نێوان حكومه‌ت و كارگروپ ئاشكرا ده‌كات
06:02 - 26/09/2020
"زه‌مه‌ن"
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی
كوردستان ئاشكرای ده‌كات، به‌بێ یاسا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌دا سه‌دی
100% پشكه‌كانی كێڵگه‌ی خورمه‌ڵه‌ی داوه به‌كار گروپ و كۆمپانیاكه
ته‌نها له‌پاڵاوتنی نه‌وتدا 4ملیار‌و 964ملیۆن دۆلاری قازانج كردووه.
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی وزه‌و سامانه‌سروشتیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 524 ملیۆن دۆلاری بۆ كۆمپانیای
كار گروپ خه‌رج ده‌كات، كه كۆمپانیاكه ته‌نها له‌پاڵاوتنی نه‌وتدا 4ملیار‌و 964ملیۆن
دۆلاری قازانج كردووه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه "حكومه‌تی هه‌رێم دوای پێدانی له سه‌دا
سه‌دی 100% پشكه‌كانی كێڵگه‌ی خورمه‌ڵه به‌كار گروپ، به‌ڵام له ئابڕووچونێكی بێ
وێنه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم له‌ماوه‌كانی پێشوودا بڕی 524000000 پێنج سه‌د و بیست و
چوار ملیۆن دۆلار ده‌دات به كار گروپ بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدان له كێڵگه‌ی
خورمه‌ڵه".
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه....
ئابڕووچونێكی تر
له نێوان وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان و كۆمپانیای كار گروپدا
حكومه‌تی هه‌رێم
بڕی 524 ملیۆن دۆلاری بۆ كۆمپانیای كار گروپ خه‌رج ده‌كات، كه كۆمپانیاكه ته‌نها
له‌پاڵاوتنی نه‌وتدا 4ملیار‌و 964ملیۆن دۆلاری قازانج كردووه.
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان دوای پێدانی له سه‌دا سه‌دی 100% پشكه‌كانی كێڵگه‌ی خورمه‌ڵه به‌كار
گروپ بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌پێدان و گه‌شپێدان وه‌به‌رهێنان و ده‌رهێنانی كرد‌و پاڵاوتن
و فرۆشتنی نه‌وتی تیدا بكات ئه‌مه‌ش بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهاتی زۆر بۆ هه‌رێمی
كوردستان، به‌ڵام له ئابڕووچونێكی بێ وێنه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم له‌ماوه‌كانی پێشوودا
بڕی 524000000 پێنج سه‌د و بیست و چوار ملیۆن دۆلار ده‌دات به كار گروپ بۆ په‌ره‌پێدان
و گه‌شه‌پێدان له كێڵگه‌ی خورمه‌ڵه كه‌له‌هیچ یاسایه‌كدا نیه كه كێڵگه‌یه‌ك
بده‌یت به پشكی له سه‌دا سه‌د به كۆمپانیایه‌كی بواری نه‌وت حكومه‌ت بێت و پاره‌یه‌كی
وا زه‌به‌لاح بدات به كۆمپانیاكه، به‌ڵام ئه‌مه ڕوویدا له هه‌رێمی كوردستان ،بۆ
به‌رقه‌راركردنی شه‌فافیه‌ت و چاكسازی له بواری نه‌وتدا هه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێیت
به‌دوادچوون بكات بۆ ئه‌م ئابڕووچون و به‌هه‌ده‌ردانه من ئاماده‌م هه‌موو به‌ڵگه‌كان
له ناو قاعه‌ی په‌رله‌مان له به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه ڕاده‌ستی بكه‌م .
جگه له‌م ئابڕووچونه
لێره‌وه تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر داهاتی پاڵاوگه‌ی كه‌له‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك
بزانێت ته‌نها له ڕیگه‌ی ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌وه كار گروپ چه‌ند ملیار دۆلاری قازانج
كرده‌وه له وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ..
كاتێك كۆمپانیای
كار گروپ پاڵاوگه‌ی كه‌لك (خه‌بات) دروست ده‌كات ،وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان
گرێبه‌ستێكی كرد له گه‌ڵ كار گروپ بۆ پاڵاوتنی نه‌وتی خام بۆ دروست كردنی مشتقاتی
نه‌وتی وه‌ك به‌نزین و گازویل و نه‌وتی سپی و نه‌فتا هتد ،بۆ پاڵاوتنی هه‌ر به‌رمیلێك
نه‌وت وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان بڕی ١٧ دۆلار ده‌دات به كار گروپ .
ئه‌مه له‌كاتێكدا
كار گروپ له گه‌ڵ وه‌زارتی نه‌وتی عێراق گرێبه‌ستی كردوه بۆ پاڵاوتنی یه‌ك به‌رمیل
نه‌وت به 10 دۆلار ..
به‌چه‌ند قۆناخێك
به بڕی جیاواز و كاتی جیاواز داهاتی پاڵاوگه‌كه به‌م شێوه‌ی لای خواره‌وه ڕوونده‌كه‌ینه‌وه :-
قۆناخی یه‌كه‌م...
له‌سه‌رتایی ده‌ست
به‌كاربونی پاڵاوگه‌یی كار گروپ توانایی پاڵاوتنی ٢٠،٠٠٠ بیست هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا
بوه، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان ده‌ستی پێكرد له
مانگی 7 ی ساڵی 2009 بۆ سه‌رتایی ساڵی 2010 .
قۆناخی دووه‌م...
به‌پێ به‌ڵگه‌نامه‌كانی
وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان كار گروپ توانایی پاڵاوگه‌ی كه‌له‌ك به‌رزكردۆته‌وه
بۆ 40000 چل هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا ،له سه‌ره‌تایی ساڵی2010بۆ ساڵی 2012 له
ڕۆژیكدا بڕی 40000هه‌زار به‌رمیل پاڵاوتوه.
قۆناخی سێیه‌م...
كار گروپ به‌رده‌وام
بوه له به‌رزكردنه‌وه ئاستی پاڵاوتن له سه‌رتایی ساڵی 2012 بۆ ساڵی 2014 ڕێژه‌ی
پاڵاوتنی بۆ هه‌شتا هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژیكدا .
قۆناخی چواره‌م ...
له ساڵی 2015 و
2016 ده‌ستپێده‌كات كه به‌رهه‌مهێنانی پاڵاوتن به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز ده‌بیته‌وه
بۆ سه‌د و هه‌شتا هه‌زار به‌ڵام سه‌د هه‌زاری بۆ حكومه‌تی هه‌رێم پاڵاوتوه ئه‌و بڕه‌ی
تر بۆ پاڵاوتن بوه له كێڵگه‌كانی كه‌ركوك ،به‌ڵام به هۆی قه‌یرانی دارایی و هه‌ندێك
كێشه‌وه ناردنی پاڵاوتن له ساڵی 2017 دا وه‌ستێنرا.
قۆناخی پێنجه‌م...
ئه‌م قۆناخه
پشتی به كۆتا ڕاپۆرتی دیلۆیتی ساڵی 2019 به‌ستوه ، له ڕاپۆره‌ته‌كه‌دا هاتوه بۆ
پاڵاوتنی 8737444 هه‌شت ملیۆن و حه‌وسه‌د و سی و حه‌وت هه‌زار و چوار سه‌د و چل و
چوار به‌رمیل بوه داهاته‌كه‌ی ده‌كاته 186629355 سه‌د و هه‌شتاو شه‌ش ملیۆن و شه‌ش
سه‌د و بیست و نۆ هه‌زار و سێ سه‌د و په‌نجاو پێنج دۆلار بووه.
كۆی گشتی داهاتی
به‌ده‌ست هاتوو و قازانجی كار گروپ له پاڵاوتنی نه‌وت له‌و ساڵانه‌ی ئاماژه‌م پێكرد
كه به پینج قۆناخ ڕوونم كردۆته‌وه بریتیه بوه له 4 ملیار و 964 ملیۆن دۆلار
بووه ، لێره‌وه ده‌بینین به‌م جۆره گرێبه‌ستانه حكومه‌ت دادۆشراوه بۆ كۆمپانیه‌كی
حیزبی ناوخۆی له بواری نه‌وتدا ، ڕوون ده‌بیته‌وه سیاسه‌تی ئابوری سه‌ربه‌خۆ ته‌نها
بۆ قازانجكردن و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی كۆمپانیا حیزبیه‌كانه نه‌ك ئامانج بۆ زیاد
كردنی داهاتی حكومه‌ت و ژیانێكی شایسته‌بیت به‌لكو له واقیعدا ده‌بینین پاره‌ی زه‌به‌لاح
بۆ كۆمپانیای حیزبی هه‌یه به‌ڵام مووچه‌ی مووچه‌خۆران نیه ..
لێره‌دا باسی ئه‌وه
ناكه‌ین كه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ڕۆژانه له خورمه‌ڵه 1700000 سه‌دو حه‌فتا هه‌زار
به‌رمیله له‌م ده‌رهێنانه چه‌ندی ده‌ست ده‌كه‌ویت و چه‌ند پاره له خزمه‌تگوزاری
وه‌ر ده‌گریت..
یه‌كێكی تر له
گه‌نده‌ڵیه‌كانی پاڵاوتنی نه‌وت ئه‌وه‌یه دوای پاڵاوتن كه ده‌بوو ئه‌و به‌رهه‌مه
نه‌وتیانه‌ی وه‌ك گازویل و نه‌وتی سپی و دیزل و به‌نزین و كیرۆسین و نه‌وتی ڕه‌شی
پاشماوه ،،ده‌بوایه بدرایته‌وه بۆ حكومه‌ت به‌لام له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان به بازرگانی ده‌فرۆشریت هه‌ر پێ ده‌ڵین نه‌وت وبه‌نزینی كار گروپ .
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی
وزه و سامانه‌سروشتیه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی