896 عیراق

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق تووشی کۆرۆنا بوو

02:39 - 23/09/2020

"زەمەن"

میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان، ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق تووشی کۆرۆنا بووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، دوای پشکنینی ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی کابینەکەی کازمی، دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

ئیڤان فایەق، لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پۆستی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراقی وەرگرتووە و خەڵکی موسڵە.

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندوستیی، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣٢٧ هەزار حاڵەتی توشبوون لە عێراقدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٢٦ هەزاریان چاکبوونەتەوە و زیاتر لە هەشت هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆناش تۆمارکراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن