شەماڵ جەبار یاوەر: لە نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا خەریكە جێگە نامێنێت
10:40 - 21/09/2020
"زەمەن"
بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستی پێشمەرگە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان لە خۆنەپاراستیان و ئاشكرای دەكات لە نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا خەریكە جێگە نامێنێت.
شەماڵ جەبار یاوەر بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایگەیاند، " خۆپاڕێزی تاك لەوپەڕی خراپیدایە، كە خۆت ناپارێزیت دواتر شوێنت نەبو لە نەخۆشخانە مایەی گلەییە؟".
بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستی پێشمەرگە وتیشی، "لە نەخۆشخانەكانی كۆڕۆنا خەریكە جێگە نامێنێت، بەم شێوەیە بڕوات ناوەڕاستی پایز هیچ جێگەیەك نامێنێت بۆ نەخۆش".