رۆژێک دەبێتە پشووی فەرمی
03:27 - 21/09/2020
"زەمەن"
بەگوێرەی یاسای پشووەکان کە لە پەرلەمانی عێراق
دەرکراوە، رۆژی ٣ی مانگی ١٠ وەکو پشووی فەرمی دیاریکراوە و ئەو پشووەش لە کەرکوک و
ناوچە دابڕێنراوەکان دەگرێتەوە.
بەپێی خشتەی پشووەکان لە ماڵپەڕی پەرلەمانی
عێراق بڵاوکراوەتەوە، بە بۆنەی رۆژی نیشتمانی عێراقەوە، هەموو ساڵێک، رۆژی ٣ی
ئۆکتۆبەر وەکو پشوو دیاری کراوە.
هاوکات، تاوەکو ئێستا دیارنییە ئەو پشووە لە هەرێمی کوردستانیشدا جێبەجێ دەکرێت یان نا.
ساڵانە لە ٣ی ئۆکتۆبەردا، عێراقییەکان بەبۆنەی ڕزگاربوونیان
لە ژێردەستەیی بەریتانیا ئاهەنگ دەگێڕن، لە ساڵی ١٩٣٢، پاش ١٧ ساڵ لە کۆنتڕۆڵکردنی
عێراق لە لایەن بەریتانیاوە، کە پێشتر لە ژێردەستی دەوڵەتی عوسمانیدا بوو.