وته‌بێژی گۆڕان وه‌ڵامی فازڵ میرانی دایه‌وه
07:59 - 16/09/2020
"زەمەن"
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان وه‌ڵامی سكرتێری
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی دایه‌وه كه تانه‌ی له حیزبه‌كه‌ی
گرتبوو كه وتبووی "گۆڕان شه‌ریكی ئێمه‌یه ناكرێت له‌سه‌ر به‌ڕه‌كه له‌گه‌ڵ
حكومه‌تدا بین و له‌ژێر به‌ڕه‌كه له ئۆپۆزیسیۆن بین".
ئه‌مڕؤ چوارشه‌ممه فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی
سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له دیمانه‌یه‌كدا له گه‌ڵ رادیۆی كوردی ئه‌مریكا،
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی گۆڕان وتبووی "گۆڕان شه‌ریكی ئێمه‌یه له په‌رله‌مان
و له حكومه‌ت، شه‌راكه‌ت ئه‌ركی هه‌یه و مافی هه‌یه، به‌ڕاستی ناكرێت نه ئێمه
و نه یه‌كێتی و نه گۆڕان له‌سه‌ر به‌ڕه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بین و له‌ژێر به‌ڕه‌كه
له ئۆپۆزیسیۆن بین، "شه‌راكه‌ت ئیستحقاقی" خۆی هه‌یه هه‌م له‌ئه‌رك و
هه‌م له‌مافه‌كان. مرۆڤ ئه‌گه‌ر شه‌ریكی یه‌كتربن گله‌یش له یه‌كتری ده‌كات"
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی فازڵ میرانی سكرتێری
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دا. هه‌ر ئه‌مڕۆ عه‌دنان عوسمان وته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان وتی"گۆڕان كە قاچی لە ئۆپۆزسیۆن بوو لە پێناو سیستم و عەدالەت و چاكسازیدا
بووە، كە قاچیشی لە حكومەتە لە پێناو سیستەم و عەدالەت و چاكسازیدایە".
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد
"هیوادارین لایەنەكانی تریش قاچێكیان لە حكومەت و قاچێكیان لە مەرز و دەروازەكان
نەبێت، چاوێكیان لە حوكمڕانی و چاوێكیان لای دەستكەوتی حیزبی نەبێت".