904 کوردستان

هاتووچۆی کۆیە شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەکاتەوە

10:04 - 15/09/2020

"زەمەن"

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە، شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەکاتەوە کە نابێت ڕێگای شاخی هەیبەت سوڵتان بەکاربهێنن.
لە پێگەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە ئاگادارییەک بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە "شۆفێرانــی بارھەلگری بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە کەوا ڕێگای دەشتی کۆیە کلکە سماق چاککراوەو لەئێستادا دەتوانن بەکاری بھێنن، سەبارەت بەشوفێرانی بارھەلگری ئیدارەی راپەرین دەتوانن ڕێگای ھیران سفین بەکاربھێنن".
ڕاشیگەیاند کە ناتوانرێت شۆفێرانی بارهەڵگر ڕێگەی هەیبەت سوڵتان بەکاربهێنن، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە کە "لەبەر ئەوەی دانیشتوانی کۆیەو ناحیەکان وە میوانانیش بۆ کات بەسەربردن دێنە کۆساری گەشتیاری و چنارۆک و ھەیبەتسلتان بۆیە ئەورێگایە ناشێ بۆ ئۆتۆمبێلــی بارھەلگر و لۆدێکی زۆری دەکەوێتەسەر کەوا گرفتێکی زۆری بۆ ھاتو چۆی دانیشتوانی کۆیە دروست کردوە و نارەزایی خەلکیشی لێکەوتۆتەوە و سەرەڕای ئەمەش ڕێگاکە وا بەرەوتێکچون دەچێ و بەرگەی ئەوھەموو ئۆتۆمبێلەبارھەلگرە ناگرێ"

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن