3398 کوردستان

زەمەن هۆکاری بەشدارینەکردنی عەلی باپیر لە کۆبوونەوەی کازمی ئاشکرادەکات

01:43 - 11/09/2020

"زەمەن"

بەبیانووی ئەوەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مێرگەپان قەرەباڵخە، عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بەشداری كۆبونەوەی سەرۆكوەزیرانی عێراق و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم ناكات.


عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بە "زەمەن"ی راگەیاند، "مامۆستا عەلی باپیر بانگهێشتكراوە بۆ كۆبونەوەكە بەڵام ناچێت و بەشداری ناكات".

سەبارەت بە هۆكاری بەشدارینەكردنی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لە كۆبونەوەكەدا رایگەیاند، "مامۆستا وتویەتی لە ئایندەیەكی نزیكدا لەم چەند هەفتەی داهاتوودا سەردانی بەغدا دەكەم و بەتایبەت دەیبینم، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ كۆبونەوەی حزبەكانە و قەرەباڵخە."

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی دوو رۆژە لە هەرێمی کوردستانە و دوای سەردانکردن و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و حکومەت و بەرپرسانی هەولێر، ئێستا لە پارێزگای سلێمانییە و بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە بکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن