حكومه‌تی هه‌رێم هاوكاری پێشكه‌ش به لوبنان ده‌كات
11:16 - 04/08/2020
زه‌مه‌ن
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوخه‌می هه‌رێمی كوردستانی بۆ حكومه‌ت و گه‌لی لوبنان ده‌ربڕی و ئاماده‌یی پیشاندا بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری.
له‌وباره‌یه‌وه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له تویتێكدا نوسیویه‌تی" هاوخه‌می بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ربڕی كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه".
هه‌ر له‌و تویته‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند، ئاماده‌ن هه‌موو هاوكارییه‌كی مرۆیی پێشكه‌ش به‌و وڵاته بكه‌ن، له‌كاتێكدا كه گه‌لی لوبنان به دۆخێكی قورس‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت.