ئیسرائیل هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌یروت راگه‌یاند
10:53 - 04/08/2020
زه‌مه‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری ئیسرائیل ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یان پیشاندا بۆ هاوكاری لۆجستی و مرۆیی بۆ لوبنان.
گابی ئاشكنزای، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ كه‌ناڵی 12 ی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كانی لوبنان كاره‌ساتبارن، هیچ هۆكارێك نیه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری پێشكه‌شی ئه‌و وڵاته نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی به‌یروت داوا بكه‌ن.
هاوكات بینی گانتس، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی وت" ته‌لئه‌بیب ئاماده‌یی پیشانداوه بۆ هاوكاری مرۆیی و پزیشكی له رێگای كه‌ناڵی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته.