1489 کوردستان

بڕیارى کۆتایی لەبارەى قەدەغەى هاتوچۆ و داخستنى شوێنە گشتییەکان دەدرێت

03:39 - 03/08/2020

"زەمەن" 

 

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و بڕیار و رێكار و رێنمایی نوێ لەبارەى قەدەغەى هاتوچۆ و داخستنى شوێنە گشتییەکان دەردەکات.

د. محەمەد خۆشناو وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى "زەمەن"ى راگەیاند، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و ئەوانیش پێشنیارییان کردووە قەدەغەى هاتوچۆ رابگەیەنرێت، چونکە لە ئێستادا بارودۆخەکە زۆر ترسناکە.

وتیشى، باردوخۆى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکى دیکە جیاوازە، بۆ نمونە ئەوەى لە هەولێر هەیە جیاوازە لەوەى لە دهۆک هەیە، بۆیە پێشنیاریان کردووە بەپێى دۆخى ناوچەکان، بڕیار لەبارەى قەدەغەى هاتوچۆ و داخستنى شوێنە گشتییەکان بدرێت و ئەمڕۆ لیژنەکە بڕیارى کۆتایی لەبارەوە دەدات.

بەپێى دوایین ئامارى وەزارەتى تەندروستى هەرێم، تائێستا چوار ھەزار و 737 كەس لە سنووری پارێزگای ھەولێر تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ ھەزار و 97 كەس چارەسەر كراون، 131 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن