لە بەغداوە زانیارى لەبارەى ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم ئاشکرا دەکرێت
02:48 - 19/07/2020
"زەمەن"
ئەندامێکى لیژنەى
دارایى لە پەرلەمانى عێراق، رایدەگەیەنێت، تاوەکو بەغدا و هەرێم، نەگەنە رێککەوتن،
هیچ بڕە پارەیەکى تر بۆ فەرمانبەرانى هەرێم نانێردرێت.
شیروان میرزا
ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق، بە دیجیتاڵ میدیای "زەمەن"ى
راگەیاند، بڕیارە بەم نزیکانە وەفدى هەرێم، سەردانى بەغدا بکات و بگەنە رێککەوتنى
کۆتایی لەسەر کێشەکانى نێوانیان بە تایبەت نەوت و بودجە، لەنێوان هەردولا
لێکتێگەیشتن و لێکنزیکبوونەوەى باشيش هەیە.
شیروان میرزا،
ئاماژەى بەوەشکرد، جارى پێشوو حکومەتى عێراق، ٤٠٠ ملیار دینارى بۆ هەرێم نارد و
بڕیاریدا، تا نەگەنە ریککەوتن هیچ بڕە پارەیەکى تر بۆ هەرێم نەنێرن و پێویستیشە لە
ماوەى مانگێکدا بگەنە رێککەوتن، بەڵام مانگەکە تێپەڕى و نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک.
بەوتەى ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى پەرلەمانى
عێراق، بەغدا هیچ بڕە پارەیەکى تر بۆ هەرێم نانێرێت تا نەگەنە ریککەوتن.
شیروان میرزا
ئاشکراشیرکرد، پێش جەژنى قوربان مووچەى مانگى حەوتى فەرمانبەرانى عێراق دابەشدەکرێت
و هیچ کێشەیەکى سویلە و نەبوونى پارەدا نییە.