1381 کوردستان

مەلاجەمیل زانای ئاینیی کۆچی دوایی کرد

03:01 - 17/07/2020

"زەمەن"

مامۆستای ئاینی و بانگخوازو کەسایەتی دیاری شاری هەولێر مەلا جەمیل عەلی شاوێسی کۆچی دوایی کرد.

حاجی کاروان، زاوای جەمیل عەلی، کە ناسراوە بە مەلا جەمیل شاوێسی، لە پەیجى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک، بڵاویکردەوە، خەزووری کۆچی دواییکردووە.

 

بەپێى زانیارییەکان مامۆستا جەمیل زیاتر لە پێنج مانگ لەژێر چاودێری پزیشکان دابوو بەھۆی ئازاری سورێنچک.

مامۆستا جه‌میل عه‌لی سەرجەم قورئانی پیرۆزی لەبەربووە، پێشنوێژ و گوتارخوێنى مزگەوتى عەلائەددین سەجادی بوو لە هەولێر، هەروەها بەڕێوەبەری رێکخراوی "اقراء" بوو بۆ زانستەکانی قورئان.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن