عێراق ههڕهشه له توركیا دهكات و داوای لێدهكات هێرشهكانی رابگرێت
10:34 - 04/07/2020
"زهمهن"
وتەبێژی
حکومەتی عێراق، داوا لە حكومهتی تورکیا دەکات، هێرشەکانیان رابگرن بۆ سهر خاكی
عێراق رابگرێت، داواش لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات هەنگاوی پێویست لەو بارەیەوە
بنێت.
له راگهیهندراوێكدا، ئەحمەد
مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی حکومەتی عێراق بڵاویكردهوه، "هێزەکانی تورکیا
هێرشەکانیان بۆ سەر خاکی عێراق چەندبارە دەکەنەوە و ئێمە ئەم کارانە رەتدەکەینەوە
و بڕوامان وایە زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەل دەگەیێنن".
داواشیكرد،
"دەستبەجێ هێرشەکان رابگیرێن، کە زیان بە ئاسایشی هەرێمایەتی دەگەیەنن و
هاوکات دەستدرێژین بۆ سەر سەروەری و گیانی عێراقییەکان".
وتیشی، "حکومەتی
عێراق دوو نامەی فەرمیی بە زمانێکی تووند بە باڵیۆزی تورکیا داوە و جەختی
کردووەتەوە، کە بۆ چەسپاندنی مافی عێراق لەپێناو رەتکردنەوەی ئەو دەستدرێژییانە و
وەستاندنیان پەنا بۆ چوارچێوەی یاسایی و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکان دەبات".
ئاماژهی بهوهشكرد،
"لە هەر کارەساتێکی مرۆیی و ماددیدا، تورکیا بەرپرسیارێتی یاسایی و رەوشتی
هەڵدەگرێت، ئەو دەستدرێژییانە بەزاندنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و ئاسایشی
گەلەکەیەتی".
داواشی لە کۆمەڵگای
نێودەوڵەتی کرد، هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بنێت و پشتیوانی
لە مافی عێراق بۆ پارێزگاری لە خاکەکەی و گەلەکەی بکات.