592 عیراق

راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌

05:37 - 04/07/2020

"زه‌مه‌ن"


راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە و وەزیری پێشووتری ناوخۆ، شوێنه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه‌.


ئەمڕۆ میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەکارەکەیان دوور خستۆته‌وه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌، قاسم ئەعرەجی، وەزیری پێشووتری ناوخۆی عێراق، کراوەتە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و عەبدولغەنی ئەسەدی، فەرماندەی پێشووی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، کراوەتە بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن