عیراق

عێراق: چه‌كی ئابووری دژی توركیا به‌كارده‌هێنین

04:02 - 03/07/2020 276 جار خوێندراوەتەوە

"زه‌مه‌ن"


وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەیە پەنا ببەنە بەر چەکی ئابوری و بازرگانی بۆ ناچارکردنی تورکیا بە راگرتنی هێرشەکانی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان.


ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سەدان کۆمپانیای بازرگانی و ئابوری تورکیا لە عێراق کار دەکەن و دەکرێت بە فشارخستنە سەر کۆمپانیا تورکییەکان ئەو وڵاتە ناچار بکرێت بە راگرتنی هێرشەکان، بەڵام هێشتا عێراق چارەسەری سیاسی پێ باشترە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و کۆتاییهێنان بەو هێرشە تاکلایەنانەی تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق دەتوانێ داوای کۆبونەوەی بە پەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی یان کۆبونەوەی بەپەلە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی بکات بۆ گرتنەبەری رێکاری ئابوری دژ بە تورکیا.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوە رونیکردەوە، کە پێویستە فشارەکان بەو ئاڕاستەیە بێت، کە تورکیا رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەری خاکی وڵاتان بگرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی دێرەلوک و شیلادزێ لە پارێزگای دهۆک و بەردەوام سنوری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن، کە بەهۆیەوە لە رابردودا چەندین هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement