گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا
10:46 - 30/06/2020
"زه‌مه‌ن"
بەڕێوبەری تەندروستی قه‌زای
چەمچەماڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، تووشبوویه‌كی ڤایرۆسی
كۆرۆنا، له شاری چه‌مچه‌ماڵ، كه ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو، گیانی له‌ده‌ستدا و 6 كه‌سی
دیكه تووشی په‌تاكه بوون.
فەرهاد محەمەد مستەفا،
بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، گەنجێکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە
کوڕێکی تەمەن 17 ساڵە و نەخۆشی شەکرەی جۆری Type -1 لەگەڵدا بوو، دوای مانەوەی 12 کاتژمێر لەنەخۆشخانە، ئەمڕۆ گیانی
لەدەستدا.
وتیشی، هەر ئەمڕۆ شەش
نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە چەمچەماڵ دەستنیشانکران، کە سێ پیاو تەمەن
(70,47,25) ساڵ و سێ ئافرەتی تەمەن (50,48,23 ) ساڵە تووشبوویەکیان دانیشتووی
ناحیەی تەکیەی و ئەوانی دیكه دانیشتووی چەمچەماڵن.