گۆڕان داوای دانیشتنێكی په‌رله‌مان ده‌كات تایبه‌ت به لهشكركێشییهكان
10:13 - 29/06/2020
"زه‌مه‌ن"
فراکسیۆنى گۆڕان، له‌به‌رله‌مانی كوردستان، داواى
دانیشتنى تایبەتى پەرلەمانى کوردستان دەکات لەسەر تۆپبارانكردن و لەشکرکێشییەکانی توركیا و وڵاتانی
دراوسێ، داواش ده‌كات، وه‌زیری پێشمه‌رگه و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه،
بانگهێشتی دانیشتنه‌كه بكرێن.
لە یاداشتێکدا، کە ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستانى
کردوە، فراکسیۆنى گۆڕان، داوا دەکات بابەتى (تۆپباران و داگیرکارى خاکى هەرێمى
کوردستان، لە لایەن تورکیا و وڵاتانى دراوسێوە) بخەنە بەرنامەى کار و وەزیرى
پێشمەرگە و بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەش بانگێشتى دانیشتنەکە بکرێن.
تۆپبارانكردن و لەشکرکێشییەکانى سوپاى تورکیا و ئێران، بۆ سەر خاکى هەرێمى
کوردستان، دۆخێکى ئاڵۆز و ناسەقامگیرى له‌ناوچه سنورییه‌كان دروستکردوە و جگه له زیانی گیانی، ده‌یان گوند چۆڵكراون.