وەزارەتی ناوخۆ: بەشێکی بازرگانان ئۆکسجینی دەستکرد قۆرهخ دەکەن
07:27 - 29/06/2020
"زهمهن"
وتەبێژی وەزارەتی
ناوخۆی عێراق رایدهگهیهنێت، بەشێک له بازرگانان، ئۆکسجینی دەستکرد قۆرهخ دەکەن،
بەو هۆیەوە دوو کەسیان بە تۆمەتی قۆرهخکردن و گرانفرۆشی ئۆکسجین دەستگیرکردووە.
سەعد مەعن، وتەبێژی
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، خاوەنی کارگەیەکی فرۆشتنی پێداویستیی پزیشکییان
دەستگیرکردووە، بەهۆی ئوەی ئۆکسجینی قۆرهخکردووە و لە کۆگاکەیدا دەست بەسەر 150
بوتڵدا گیراوە، هەروەها فرۆشیارێکیشیان دەستگیرکردووە، کە بوتڵێک ئۆکسجینی بە 500
هەزار دینار فرۆشتووە.
وتیشی، هەرکەسێک
دۆخی ئێستای عێراق بۆ قۆرهخکاری و گرانکردنی پێداویستیی پزیشكی بقۆزێتەوە، دەستگیر
دەکرێت و دەدرێتە دادگا.
تاوەکو ئێستا لە
عێراقدا، 47 هەزار و 151 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 22 هەزار و
974 تووشبوو چاکبوونەتەوە و هەزار و 839 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.