حكومهت بڕیاری نوێی بۆ بهرهنگاربوونهوهی كۆرۆنا دهركرد
06:16 - 29/06/2020
"زهمهن"
لیژنەی باڵای تەندروستی و پاراستنی نیشتیمانی
حكومەتی عێراق، 13 بڕیاری تایبەتی بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركرد،
لەناویاندا، بڕیاریدا، تاقیگە ئەهلییەكان پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامبدەن بەو مەرجەی
لەژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستی عێراقدا كار بكەن.
ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لیژنەی
باڵای تەندروستی و پاراستنی نیشتیمانی حكومەتی عێراق، كۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا و
تیایدا 13 بڕیاری نوێی دهركرد، بۆ رێگریكردن لهتهشهنهسهندنی زیاتری كۆرۆنا.
یهكێك لهبڕیارهكان، ئەوەیە، كە رێگا بدرێت تاقیگە ئەهلییەكان
پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامبدەن، بەو مەرجەی لەژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستی
عێراقدا كار بكەن.
لیژنەكە، وەزارەتی تەندروستی سەرپشك كرد، لە دامەزراندنی
كارمەندی پزیشكی و پڕكردنەوەی پێداویستییە تەندروستیەكانی وەزارەتی تەندروستی، وەك
هەوڵێك بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا.
لە بڕیارێكی دیكەدا هاتووە، حكومەتی عێراق فەرماندەی ئۆپراسیۆن
پارێزگاكان بە بەرپرسیار دادەنێت لە جێبەجێنەكردنی رێنماییەكان، هەروەها بڕیاردرا، بە درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە
كاتژمێر 7ی ئێوارە تا 6ی سەرلەبەیانی.