رۆماننووسی كورد بورهان سوێنمێز: ته‌نیا رێی رزگاری ره‌خنه‌یه به ده‌نگی به‌رز
02:50 - 28/06/2020
زه‌مه‌ن
دیداری رۆژنامه‌ی میره‌ر (=ئاوێنه)-ـی هیندوستانی و رۆماننووسی كورد بورهان سوێنمێز
دیدارساز: ڤینوتا مه‌لایا
وه‌رگێڕانی: گۆران مه‌ریوانی
رۆماننووسی خه‌ڵاتكراوی توركیا، بورهان سێنمێز، له پونێ-یـه، بۆ به‌شداریكردن له ره‌وتی به‌رده‌وامی كۆنگرێسی نێونه‌ته‌ویی خانه‌ی قه‌ڵه‌م. نووسه‌ر 54 ساڵه وخاوه‌نی 3 رۆمانه، به (باكور) و (مه‌زڵومله‌ر)ـه‌وه. وه‌رگێڕانی رۆمانی 3، ئیستانبۆڵ ئیستانبۆڵ، بۆ زمانی ماراتی-هیندوستانی له‌لایه‌ن خانه‌ی وه‌شانی پۆپولێر پاراكه‌شان-ـه‌وه كراوه، ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی ده‌گاته لای كیتانفرۆشان. سێنمێز كه ئه‌ندامی بۆردی (=ئه‌نجومه‌نی) خانه‌ی نیونه‌ته‌وه‌یی قه‌ڵه‌مه و هه‌روه‌ها ده‌نگێكی ره‌خنه‌گره له‌هه‌مبه‌ر حوكومه‌تی سه‌ره‌ۆكۆماری توركی ره‌جیب ته‌یب ئاردوهان. ئه‌و بۆ میره‌ر (=ئاوێنه) ده‌رباره‌ی سه‌فه‌ری خۆی وه‌ك نووسه‌رێ و ته‌سككردنه‌وه‌ی مه‌ودای بیر-و-رای جیاواز له وڵاته‌كه‌یدا دوا.
پرسیار و وه‌ڵام
* تۆ وه‌ك پارێزه‌رێك ده‌ستبه‌كار بوویت. ده‌ی چۆنه بوویته رۆماننووس؟
ئه‌ز قانونم خوێندوه، 1990 بوومه پارێزه‌ر و بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ك پارێزه‌ری مافی مرۆڤ كارمكردوه. لێ پاشان قه‌ده‌ری ژیانم گۆڕدرا. ئه‌من له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه په‌لاماردرام و به سه‌ختی 1996 زامدارم كرام. له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناخۆی دژ به كوردا بوو، كوشتن و كوشتاری خه‌ڵكی له‌سه‌ر شه‌قامان به‌ربڵاوبوو، نێزدیكه‌ی 17،000 هه‌زار له خه‌ڵكی كوژران. كه‌سانی وه‌ك من – پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌وانان، ئامانجی سه‌ره‌كی بوون. ئه‌ز یه‌كێ له‌و به‌خته‌وه‌رانه بووم له مردن رزگار بووم. پاشان ده‌ساڵێك له‌گه‌ڵ ته‌ندروستیمدا له زۆرانبازیدا بووم. باری ته‌ندروستیم گه‌یاندمیه ئا‌ڵمانیا و كۆتاییشی له به‌ریتانیا به په‌نابه‌ریم هات. ئه‌ز له ده‌زگای تایبه‌تی ته‌ندروستی بۆ یارمه‌تیدانی قوربانیانێ كه ئه‌شكه‌نجه‌دراون له لۆنده‌ن تیماركرام. كه مرۆڤ وه‌ك په‌نابه‌رێك له وڵاتێكی رۆژئاوایه لێهاتوویی هیچ مانایه‌كی نامێنێ. جا بۆیێ كه من له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووم ده‌ستم به نووسینی رۆمان كرد. من وه‌ك رۆماننووسێ گه‌ڕامه‌وه بۆ توركیا، له كاتێكدا من وه‌ك پارێزه‌رێك ئه‌وێكانێم به‌جێهشتبوو. ئه‌من تا ئێستا لیسانسی پارێزه‌ری خۆمم پاراستووه، ئه‌وه‌ش بۆ خۆی كارێكی گه‌وره و به‌سووده، چوون ئه‌وه‌نده زۆر رۆژنامه‌وان، ئاكادیمی و ئه‌كتیڤیست (=چالاكه‌وان) زیندانین له توركیا، مه‌حاڵه هیچ كه‌سێ بتوانێ دیداری ئه‌وان له زینداندا بكات، لێ لیسانسه‌كه‌م رێم پێده‌دا دیده‌نی ئه‌وان بكه‌م و كۆمه‌كی خۆم بنێمه خزمه‌تیان.
* به‌ڵام تۆ بۆ گه‌ڕایه‌ته‌وه بۆ توركیا؟
ئه‌ز نزدیكه‌ی 10 ساڵێكه گه‌ڕاومه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده بڕیاری خۆم نه‌بوو جاره‌كی تر توركیا بكه‌مه‌وه به نیشینگه‌ی خۆم. خه‌ونی ژیانی ئایدیالیستیانه‌ی ئه‌من ئه‌وه بوو كه نیمه‌ی زینده‌گیم له توركیا و نیوه‌ی تری له كامبێرج-به‌ریتانیا به‌سه‌ربه‌رم. شارێكی گه‌له‌ك دڵگیره بۆ كتێب نووسین و به دوواچۆنێك كه خۆت پێویستته. چه‌ند ساڵێ پێش ئه‌و خه‌ونه‌م هاته دی. به‌ڵام پاشان هه‌لومه‌رجی توركیا خراپتر بوو، ناچاریكردم، لانی زۆر له رووی هه‌سته‌وه، بگه‌ڕێمه‌وه. هه‌ستده‌كه‌م ئێستێ وڵاته‌كه‌م پێویستی به كه‌سانێكی وه‌كو منه.
* ئه‌ی باشه ئێستا چۆن هه‌لومه‌رج ده‌گوزه‌رێن؟
خه‌لكانێ كه سیاسی نین و یان تێكه‌ڵی سیاسه‌ت نه‌بوون ده‌گیرێن، ته‌نیا له به‌ر خاتری شتێ كه له فه‌یسبووك شێریان كردوه. . زیاد له 1،000 كه‌س ئێستا له زیندانان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سۆشیال-مێدیادا شتێكیان شێركردوه. دوو رۆژێ پێش، كه‌سێ خۆی كوشت چوون نه‌یده‌توانی تاقه پانتۆڵێ بۆ چوونی منداڵه‌كه‌ی بۆ قوتابخانه بكڕێ. رۆژنامه‌وانێك كه ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكرده‌وه دوێنێكه گرتیان – تا ئه‌و ساته‌ی نازانین به چ تۆمه‌تێك. ئێستا ئه‌مه هه‌لومه‌رجێكی نۆڕماڵه له توركیا، هیچ شتێكی زێده‌گووتن له‌و كه‌لامه‌دا نییه. به‌ڵكو په‌یامێكه ده‌نێردرێ بۆ خه‌ڵكی، رۆژنامه‌وانان، بۆ گشت كه‌سێك. بێ زیاده‌ڕۆیی خاوه‌ندارێتی یان ده‌رهێنان و به‌گه‌ڕخستنی 90% مێدیا له‌لایه‌ن كه‌سانی حوكومه‌ته‌كه‌ی ئاردوهان-ـه‌وه ده‌كرێ.
* ده‌ی باشه چۆن ده‌كرێ له هه‌لومه‌رجێكی ئاوهادا خۆت ده‌ربازبكه‌یت؟
ره‌خنه‌گرتن به ده‌نگی بڵند ته‌نیا رێگه‌یه. خۆشبه‌ختانه ئۆپۆزیسۆنێكی گه‌لێك به‌هێز دژ به حوكومه‌ت بوونی هه‌یه - رۆژنامه‌وانان، پارێزه‌ران، نووسه‌ران- و مانیفێستكردنیشی گه‌له‌ك ئاوه‌ڵه‌یه. هه‌ر بۆیێ حوكومه‌ت سه‌ختگیره و زۆر ناڕه‌حه‌ته. ئۆلیگاركان (=حوكومه‌تی ده‌سته-و-تاقمێ) له هه‌ندێ وڵاتان سه‌ركه‌وتوون له وه‌ستانی ئۆپۆزیسیونی سڤیلیاردا. له روسیادا پۆتین سه‌ركه‌وتنێكی له‌وجۆره‌یه. ئێمه ده‌ازانین چ جۆره ئامراز و مه‌قاشێكی به‌كارهێناوه- خه‌ڵه‌تاندن و فێڵبازی، زیندانان و كوشتنی شاراوه و ``نه‌ناسراو``. ئه‌ز له‌وباوه‌ڕه‌دام پیاوانی قه‌وی و هێزدار كۆپیه‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ن – ئاردوهان كۆپیه‌ی پۆتین ده‌كا و تراپم-ـیش، له گه‌لێ رووه‌وه، كۆپیه‌ی ئاردوهان ده‌كا.
* ئه‌تۆ بۆ خۆت كوردیت، ده‌یسا به توركی بۆ ده‌نووسیت؟
كوردی به‌كارهێنان، بۆ نزدیكه‌ی سه‌د دانه ساڵ یاساخ و قه‌ده‌خه بووه. زمانی كوردی په‌ره‌ی نه‌سه‌ند، له فێرگاكان نه ده‌خوێنرا، كوردی و بابه‌ته كوردیه‌كان (=كورده‌واری) به شێوه‌یه‌كی نادیموكراتی سه‌روسه‌ودایان له‌ته‌كدا ده‌كرا. حاڵیحازر، زیاد له 10 پاڕلێمه‌نتاری كوردی و نزدیكه‌ی 100 سه‌رانی شاره‌وانی له ده‌ڤه‌ره كوردیه‌كانه‌وه له زینداندان*. ئه‌ز توركی له قوتابخانه فێربووم. به‌و شێوه‌یه، له زمانی په‌روه‌رده و خوێندندا لێهاتوو ده‌بیت، هاوكات له زمانی زكماكیتدا ``بێباوان-ده‌بیت``، ئیدی زمانی دایك ده‌بێته زمانی ئاخاوتنی نێوان باوان و خوشك-و-برایانت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، ئێمه له توركیادا، كه‌سانی زۆری كوردمان هه‌ن كه به توركیه‌كی جوان ده‌نووسن.
* یه‌كه‌م رۆمانت، باكور، مۆرك و ئاسه‌واری دیرۆك و ئه‌فسانه‌ی میللی گه‌له‌ك پێوه‌یه، به به‌راورد به دوا رۆمانت، ئیستانبۆڵ ئیستانبۆڵ، كه سیرف سیاسیه، ئایا ئه‌وه نیشانه‌ی جۆره وه‌رچه‌رخانێك نییه؟
راستت ده‌وێ، باكور، رێك له چیرۆكێكی كه‌سه‌كی خۆمه‌وه هاتۆته ده‌ر. دایكم هه‌میشه دیرۆك و حیكایه‌تی بۆ ده‌گێیڕاینه‌وه. ئێلێكتریك، ده‌مێ گه‌وره بووم، له گونده‌كه‌ی ئێمه نه‌بوو، ته‌نیا چرا هه‌بوو. ئێمه به‌ده‌وری چرادا بازنه‌مان ده‌به‌ست و گوێمان بۆ دیرۆكان و حیكایه‌تان شلده‌كرد. ژینگه و هێزی حیكایه‌تخوانی زمانی كوردی كاریگه‌ری له من كردوه. ئه‌من ویستومه له زمانێكی تردا بیان پارێزم و بیاندوێنم. به‌ڵام ئه‌ز یه‌كه‌م كه‌سێ نیم، ئه‌من كه‌سانێكی زۆر ده‌ناسم ئه‌و كاره‌یان كردوه. وه‌لێ من ده‌مێ رۆمان ده‌نووسم هه‌رگیز دوای سیاسه‌ت ناكه‌وم. هه‌میشه و له گشت ئانوساتێكدا ئه‌من بیرۆكه‌ی 10 رۆمانێكم لایه، له چاوه‌ڕوانیدان بنووسرێن. كه رۆمانێك ته‌واوده‌كه‌م ده‌زانم دوای ئه‌و نۆره‌ی كامی تریانه، هه‌روه‌ها ئه‌وی دوای ئه‌مه‌ش كامیانه. مێشكی من ئا به‌وجۆره كارده‌كا.
* ده‌بێ بزانرێ دیدار-رۆژنامه‌وانیه‌كه 2018-ـیه، ژماره‌ی زیندانیان، قوربانیان، راونراوان و هه‌ڵهاتووان .....تاد ئێستێ گه‌له‌ك زیاتره.
رۆماننووس بورهان سوێنمێز – توركیا
له دوا ناوه‌كانه بۆ خه‌ڵاتی ئاوروپای ئه‌ده‌بی*، 2018!
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزیه‌وه: گۆران مه‌ریوانی
ئیستانبۆڵ-لۆندۆن
ئاشكرابوو رۆمانی ``ئیستانبۆڵ ئیستانبۆڵ`` له نووسینی بورهان سوێنمێز وه‌ك یه‌كێ له دوا-ناوه‌كانه بۆ یه‌كه‌م خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی ئ.ب.ر.د- كه 2017 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن كۆ-بانكی ئاوروپا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندن-باره‌گا لۆنده‌ن- به هاوكاری ``بریتیش كۆنسیل`` هه‌روه‌ها ``بووك فێری لۆندۆن`` و 20،000 یۆرۆیه.
رۆمانه‌كه له‌لایه‌ن ئومێت حوسه‌ین وه‌رگێڕدراوه بۆ ئینگلیزی، خانه‌ی په‌خشی تێلێگرام بووكس بڵاویكردۆته‌وه، ناوبراو یه‌كێكه له 3 دوابژارده نووسه‌ر بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه، ئه‌وانیش رۆمانی `` سه‌رجه‌می جیهان له‌سه‌ر شانۆ``، بۆریس ئاكۆنین، وه‌رگێرانی له روسیه‌وه ئاندێریا بۆرمفیڵد، و، ``به‌لادۆنا`` داشا درانیچ، وه‌رگێڕانی له كورواتیه‌وه سێلیا هاوكێسۆرث.
``ئیستانبۆڵ ئیستانبۆڵ`` سه‌رگوزوشتی چوار زیندانییه له گه‌ره‌ترین شاری توركیا له گه‌رمه‌ی كۆدێتای سه‌ربازیدا، ئه‌م چوار زیندانییه سه‌ربوردی خۆیان له 10 چیرۆكدا بۆ یه‌كتر ده‌گێڕنه‌وه، تژییه له خۆشه‌ویستی و خاتیراتی خه‌نده‌به‌خش ده‌مێ چاوه‌ڕێی قه‌ده‌ری نه‌زانراوی خۆیان ده‌كه‌ن.
ئ.ب.ر.د كۆ-بانكێكه له بواری گه‌شه‌سه‌ندندا، دوا روخاندنی دیواری به‌رلین دامه‌زراوه بۆ یارمه‌تی كاروباری ئابوری په‌نابه‌ران به‌ره‌و بازاڕێكی كراوه. خه‌ڵاته‌كه به ئامانجی بوژانه‌وه‌ی زیاتری ئه‌ده‌به له‌و وڵاتانه‌دا كه تا ئێستا كه‌متر ناسراون له دونیای ئینگلیز-زماندا.
خه‌ڵاته‌كه باشترین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ده‌گرێته‌وه كه له بنچینه‌دا لە یه‌كێ له‌و 37 ناوچه ئابوریانه‌وه هاتبێ و نووسرابێ و بانكی ناوبراو سه‌رمایه‌گوزاری تێدا كردبێ، وه‌رگێڕدرابێ بۆ ئینگلیزی و له خانه‌ی وه‌شانێكی به‌ریتانیوه په‌خشكرابێ.
خه‌ڵاتی یه‌كه‌م 20،000 یۆرۆیه، ده‌به‌خشرێ به نووسه‌ر و وه‌رگێڕ نیوه-به-نیوه، دوو خه‌ڵاتوه‌رگری دواتر كه گه‌یشتوونه‌ته دواپله 2،000 یۆرۆ به هه‌مان شێوه وه‌رده‌گرن.
کۆنفرانسێکی تایبه‌تیش به‌و بۆنه‌یه‌وه له باره‌گای `لۆندۆن بووك فه‌یر` (ل.ب.ف) به به‌رواری 11 ئاپڕیڵ لە لایەن ئەنجومەنی بڕیاردەرەوە ده‌گێڕدرێ بۆ به‌خشینی خه‌ڵات به براوه‌كان.
تێبینیه‌كی گرینگی وه‌رگێڕ
* سوێنمێز و ئومێت حوسه‌ینی وه‌رگێڕ خه‌ڵاتمه‌ند بوون له یه‌كه‌م ساڵی خه‌ڵات به‌خشیندا. ئه‌و كوردانه‌ی له‌و 37 وڵاتانه‌دا ده‌ژین، ده‌كرێ به‌شداری كێبڕكێ بكه‌ن به‌و مه‌رجانه، بۆ زانیانری تر بڕوانه ماڵپه‌ڕ یان په‌یوه‌ندی به خانه‌ی وه‌شانی ``بووك فه‌یری-لۆندۆن``-ـه‌وه بكه‌ن.