ئهم پیاوه سبهینێ نوێنهرایهتی ههرێم دهكات
12:37 - 10/06/2020
دیسكی شیكاری "زهمهن"
فهوزی فرانسۆ ههریری، سبهینێ چوارشهممه. نوێنهرایهتی ههرێمی كوردستان دهكات، له شاندی دانوستانی عێراق لهگهڵ شاندی ئهمریكا، به مهبهستی پێداچونهوه به رێككهوتنی ئهمنی نێوان ههردوو وڵات.
بڕیاره سبهینێ 10ی حوزهیرانی 2020، دانوستاندنەكانی عێراق و ئەمەریكا دەست پێبكات بۆ پێداچوونەوە بە ڕێكەوتنامەی ئەمنی نێوان، كه ساڵی 2008 واژۆ كرا.
پێكاهاتەی وەفدەكە:
وەفدی ئەمەریكا بۆ دانوستانەكانی عێراق و ئەمەریكا بریتین لە:
١- جێگری وەزیری دەرەوە دەیڤد هێڵ.
٢- یاریدەدەری وەزیری دەرەوە دەیڤد شینكەر.
٣-فرانس ڤانۆن یاریدەدەری وەزیری دەرەوە.
٤-جۆی هود جێگری شینكەر.
٥- دەیڤد كۆبلی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە.
٦- ماسیۆ تۆلەر باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق.
مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەڕشتی پرۆسەكە دەكات.
وەفدی عێڕاق بۆ دانوستاندنەكە پێكهاتووە لە :
١-عبدالكریم هاشم بریكاری وهزارهتی دەرەوە و جیگرەكەی حارس حەسەب.
٢-فەرید یاسین باڵوێزی ئٔێستای عێراق لە واشنتن.
٣- لوقمان فەیلی باڵوێزی پێشووی عێراق لە واشنتن.
٤- فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، وەك نوێنەری كورد لەگەڵ وەفدی عێراق بەشداری پێدەكرێت.
تیمی عێراق ڕاستەوخۆ لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
دانوستاندنەكان بۆ پێداچوونەوەیه بە ڕێكەوتنامەی ئەمنیدا كه لەسەر داوای ئەمەریكا بووە، لە چوارچێوەی گۆڕانی ستراتیژی ئەمەریكا دا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانی ململانێكان بەئاڕاستەی چین و ڕۆژهەڵاتی دوور.
*فەوزی هەریری كێیه؟
-لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمەوە وەک سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ههرێم له 2019 دامەزرا پلهكهی وهزیرهو مافی ئهوهی ههیه بهشداری كۆبوونهوهی ئهنجومهنی وهزیرانیش بكات._فهوزی فرانسۆ تۆما ههریری، ساڵی 1958 له شاری ههولێر لهدایكبووه، کوڕی خوالێخۆشبوو فرانسۆ هەریری ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی پارتییە و یەک خوشک و سێ برای هەیە.
كریستیانێكی به نهتهوه ئاشوورییه، بەكالۆریۆسی لە ئەندازیاری كارەبایی لە بەریتانیا بەدەستھێناوە.-ماوەی 24 ساڵ لە بەریتانیا ژیاوە، ئەندامی دامەزرێنەری پارتی BNDP – Iraq (پارتی دیموكراتی بەیتونەھرێن) و ئەندامی پێشووی كۆنگرەی نیشتمانیی ئاشووری بووە، هەر لە بەریتانیا بە پلەی بەڕێوەبەر، بەشی بازرگانی و پەرەپێدانی كارگێڕیی لە کۆمپانیا گەورەکانی بەریتانیا کاری کردووە، لەوانە هێڵی فڕۆکەوانی بەریتانیا British Airways.-ساڵی 2003 و دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق گەڕاوەتەوەو بووە بە سەرۆکی دیوانی وەزارەتی دەرەوە بە پلەی دیپلۆمات و بەرپرسی ستافی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بووە.-ساڵی 2006-2010 لە کابینەی یەکەمی نوری مالیکی، بووەتە وەزیری پیشهسازیی و كانزاكانی عێراق.دواتر و ساڵی 2011 لە کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێم، بۆ ماوەیەک کراوە بە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.
-ساڵی 2017 و لە کاتی دەنگۆی گۆڕانکاریی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بڕیاردا فەوزی هەریری بکرێتە بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەکە، بەڵام بڕیارەکە راگیرا.-بەپێی یاسای دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی دیوان پلەی وەزیری هەیە و بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران دەکات. بێجگە لە سەرپەرشتی دیوان، ئەرکی رێکخستنی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ حکومەت و پەرلەمان و هەروەها دەسەڵاتەکانی حکومەتی فیدراڵی عێراق و رێکخستنی چالاکی و پەیوەندییەکانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێم رادەپەڕێنێ.
بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە، سەرۆکی دیوان لە زۆربەی بۆنە و کۆڕو سەردان و هاتنی شاندەکان و تەنانەت کۆبوونەوە فەرمیەکانیدا، نوێنەرایەتی سەرۆکی هەرێم دەکات.
دیسكی شیكاری "زهمهن"
فهوزی فرانسۆ ههریری، سبهینێ چوارشهممه. نوێنهرایهتی ههرێمی كوردستان دهكات، له شاندی دانوستانی عێراق لهگهڵ شاندی ئهمریكا، به مهبهستی پێداچونهوه به رێككهوتنی ئهمنی نێوان ههردوو وڵات.
بڕیاره سبهینێ 10ی حوزهیرانی 2020، دانوستاندنەكانی عێراق و ئەمەریكا دەست پێبكات بۆ پێداچوونەوە بە ڕێكەوتنامەی ئەمنی نێوان، كه ساڵی 2008 واژۆ كرا.
پێكاهاتەی وەفدەكە:
وەفدی ئەمەریكا بۆ دانوستانەكانی عێراق و ئەمەریكا بریتین لە:
١- جێگری وەزیری دەرەوە دەیڤد هێڵ.
٢- یاریدەدەری وەزیری دەرەوە دەیڤد شینكەر.
٣-فرانس ڤانۆن یاریدەدەری وەزیری دەرەوە.
٤-جۆی هود جێگری شینكەر.
٥- دەیڤد كۆبلی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە.
٦- ماسیۆ تۆلەر باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق.
مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەڕشتی پرۆسەكە دەكات.
وەفدی عێڕاق بۆ دانوستاندنەكە پێكهاتووە لە :
١-عبدالكریم هاشم بریكاری وهزارهتی دەرەوە و جیگرەكەی حارس حەسەب.
٢-فەرید یاسین باڵوێزی ئٔێستای عێراق لە واشنتن.
٣- لوقمان فەیلی باڵوێزی پێشووی عێراق لە واشنتن.
٤- فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، وەك نوێنەری كورد لەگەڵ وەفدی عێراق بەشداری پێدەكرێت.
تیمی عێراق ڕاستەوخۆ لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
دانوستاندنەكان بۆ پێداچوونەوەیه بە ڕێكەوتنامەی ئەمنیدا كه لەسەر داوای ئەمەریكا بووە، لە چوارچێوەی گۆڕانی ستراتیژی ئەمەریكا دا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانی ململانێكان بەئاڕاستەی چین و ڕۆژهەڵاتی دوور.
*فەوزی هەریری كێیه؟
-لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمەوە وەک سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ههرێم له 2019 دامەزرا پلهكهی وهزیرهو مافی ئهوهی ههیه بهشداری كۆبوونهوهی ئهنجومهنی وهزیرانیش بكات.
_فهوزی فرانسۆ تۆما ههریری، ساڵی 1958 له شاری ههولێر لهدایكبووه، کوڕی خوالێخۆشبوو فرانسۆ هەریری ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی پارتییە و یەک خوشک و سێ برای هەیە.
كریستیانێكی به نهتهوه ئاشوورییه، بەكالۆریۆسی لە ئەندازیاری كارەبایی لە بەریتانیا بەدەستھێناوە.
-ماوەی 24 ساڵ لە بەریتانیا ژیاوە، ئەندامی دامەزرێنەری پارتی BNDP – Iraq (پارتی دیموكراتی بەیتونەھرێن) و ئەندامی پێشووی كۆنگرەی نیشتمانیی ئاشووری بووە، هەر لە بەریتانیا بە پلەی بەڕێوەبەر، بەشی بازرگانی و پەرەپێدانی كارگێڕیی لە کۆمپانیا گەورەکانی بەریتانیا کاری کردووە، لەوانە هێڵی فڕۆکەوانی بەریتانیا British Airways.
-ساڵی 2003 و دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق گەڕاوەتەوەو بووە بە سەرۆکی دیوانی وەزارەتی دەرەوە بە پلەی دیپلۆمات و بەرپرسی ستافی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بووە.
-ساڵی 2006-2010 لە کابینەی یەکەمی نوری مالیکی، بووەتە وەزیری پیشهسازیی و كانزاكانی عێراق.
دواتر و ساڵی 2011 لە کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێم، بۆ ماوەیەک کراوە بە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.
-ساڵی 2017 و لە کاتی دەنگۆی گۆڕانکاریی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بڕیاردا فەوزی هەریری بکرێتە بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەکە، بەڵام بڕیارەکە راگیرا.
-بەپێی یاسای دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی دیوان پلەی وەزیری هەیە و بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران دەکات. بێجگە لە سەرپەرشتی دیوان، ئەرکی رێکخستنی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ حکومەت و پەرلەمان و هەروەها دەسەڵاتەکانی حکومەتی فیدراڵی عێراق و رێکخستنی چالاکی و پەیوەندییەکانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێم رادەپەڕێنێ.