هونه‌رمه‌ندێك له سلێمانی به‌كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
12:35 - 07/06/2020
زه‌مه‌ن
هونه‌رمه‌ندی شانۆكار فواد حەمە خان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بەکۆرۆنا له سلێمانی کۆچی دواییکرد.
په‌یامنێری "زه‌مه‌ن" رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌شاری سلێمانی هونه‌رمه‌ندی شانۆكار، فواد حه‌مه خان دوای حه‌وت رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاشكراشیكرد ماوه‌ی حه‌وت رۆژ بوو ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ توشی كۆرۆنا ببو، هه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بوه، به‌ڵام به‌هۆی خراپتربونی ته‌ندروستیه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش گیانی له‌ده‌ستداوه.
هونه‌رمه‌ند فواد حه‌مه خان، ته‌مه‌نی 48 ساڵه بوو، یه‌كێك له شانۆكاره دیاره‌كانی كوردستان بووه، كه له‌بواره‌كه‌ی خۆیدا چه‌ندین كاری دیار و گه‌وره‌ی كردوه.