عیراق

زياتر لە ١٠٠ هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی سووتاوە

12:53 - 23/05/2020 262 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن" 

بەرگریی شارستانیی عێراق رایگەیاند كە لەمیانی یەك مانگەدا، ١٠١ ھەزار و ٢٢٢ دۆنم زەوی كشتوكاڵی سووتاوە.

بەپێی راگەیەندراێك كە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی عێراق بڵاوكراوەتەوە لە ٢١ی نیسانی رابردوودا تا ٢٢ی ئایار، 164 رووداوی ئاگركەوتنەوە لە زەوییە كشتوكاڵییەكان روویداوە كە بەهۆیەوە ١٠١ ھەزار و ٢٢٢ دۆنم زەوی كشتوكاڵی لە ژمارەیەك پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق سووتاوە.

ئاماژە بەوەشدراوە كە زۆرترین رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە پارێزگای سەڵاحەددینن ، كە 48 رووداوە و دوای ئەوەیش پارێزگای نەینەوا بە 25 و پارێزگای دیالە بە 20 رووداو دێن.

لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە كە رووداوەكانی ئاگركەوتنەو 65یان بەهۆی شۆرتی كارەبا، 27ی دیكەیان لە ئەنجامی فرێدانی ئاگر لە ماكینی دەڕاسە و 18 دیكەیان سەرچاوەكەی ئاگری دەرەكی، 13ی دیكەیان لە ئەنجامی ئاگری جگەرە و نۆی دیكەی بە ئەنقەست و هەشتی دیكەشیان لە ئەنجامی كردەی تیرۆریستی بوون.

باس لەوەشكراوە كە 34 رووداوی ئاگرتنەوە هۆكاری دیار نییە، بەڵام لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە دەكرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement