385 وەرزش

گرێبەستەكەی نوێدەكرێتەوە

11:44 - 22/05/2020

"زەمەن"
یانەی بەرشەلۆنە هەنگاوێك لە نوێكردنەوەی گرێبەستی مارك ئەندری تیر شتیگن نزیكبوەوە.

 
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردۆتەوە، گفتوگۆكانی نێوان یانەی بەرشەلۆنەو تیر شتیگنی گۆڵچی بەردەوامەو یانەكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە نزیكبۆتەوە.


ئاماژە بەوەشكراوە، گرێبەستی شتیگن تا ساڵی 2025 نوێدەكرێتەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە لە ئێستادا ساڵی 2022 گرێبەستی ئەو گۆڵچییە كۆتایی دێت.


شتیگن ساڵی 2014 لە یانەی بروسیا مونشنگلادباخەوە رویكردە یانەی بەرشەلۆنەو لە ئێستاشدا یەكێكە لە گۆڵچییە باشەكانی جیهان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن