13 وەرزش

کاسیمیرۆ ڕۆیشتنی خۆی لە یانەی مانچستەر یونایتد ڕاگەیاند

12:00 - 23/01/2026

زه‌مه‌ن سپۆرت
کاسیمیرۆ، یاریزانە بەڕازیلییەکەی مانچستەر یونایتد، لە کۆتایی وەرز ڕۆیشتنی خۆی لە شەیتانە سوورەکان ڕاگەیاند، ئەمەش دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە ، ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی : دەزانم کەی قۆناخەکان کۆتاییان دێت ، دەزانم کەی کاتی ماڵئاواییکردنە  و هەستدەکەم بۆ هەمیشه بەڕێزەوه لەبیریان دەمێنم ، چوار مانگ ماوە بۆ ئەوەی هەمووشتێکم لە پێناو ئەم لۆگویە و ئامانجەکەمان ببەخشم .
بۆ هەمیشە ڕێز و خۆشەویستییەکی زۆرم بۆ مانچستەر یونایتد و هاندەرانی هەیە .

کاسیمیرۆ لەگەڵ مانچستەر یونایتد 146 یاری کردووە " 21گۆڵی کرد و 13گۆڵی دروستکردووە .

محەمەد ئەحمەد

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن