کام لە تیمەکانی تۆپی پێی گەیشتنە قۆناغی 32 ؟
10:27 - 25/06/2026
زهمهن سپۆرت
یارییەکانی جامی جیهانی ڕۆژی چوارشەممە بە چەند ئەنجامێکی
سەرنجڕاکێش کۆتایی هاتن. گرووپەکانی ئەی و بی و سی ئێستا تەواو بوون و ئەوە دەستنیشان
کراوە کە کام لە تیمەکان دەمێننەوە و کامەیان لە پاڵەوانێتییەکە دەردەچن.
لە گرووپی ئەی، مەکسیک بەرامبەر چیک 3-0 سەرکەوت، بەمەش
مەکسیک هەموو یارییەکانی گرووپی خۆی بردووەتەوە. بەم سەرکەوتنە، مەکسیک تۆماری خۆی
لە یاریگای ئازتیکا پاراست و لە هیچ جامێکی جیهانیدا لەو یاریگایەدا نەدۆڕاوە.
هەروەها لە گرووپی ئەیدا، ئەفریقای باشوور 1-0 بەسەر کۆریای
باشوور سەرکەوت و شوێنی خۆی لە قۆناغی 32 مسۆگەر کرد.
لە گرووپی بی، سویسرا بە ئەنجامی 2-1 بەسەر کەنەدا سەرکەوت.
سەرەڕای ئەم دۆڕانەش، کەنەدا شوێنی خۆی لە قۆناغی 32 پاراست. لە یارییەکەدا، یاریزانی
سویسرا ڕوبن ڤارگاس لە چرکەی 39 ـەمی نیوەی دووەمدا گۆڵی تۆمار کرد. ئەم گۆڵە، لە
ساڵی 2010 ـەوە تا ئێستا بوو بە خێراترین گۆڵ کە لە نیوەی دووەمدا تۆمار کراوە.
هەروەها بۆسنە لە هەمان کۆمەڵەی بی بە 1-3 گۆڵ لە قەتەری
بردەوە.
لە گرووپی سی، بەرازیل 3-0 بەسەر سکۆتلەندا سەرکەوت. بەڕازیل
لە مێژووی مۆندیالدا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بە سکۆتلەندا نەدۆڕاوە.
مەغریبیش لە هەمان گرووپدا یارییەکی پڕگۆڵی کرد و 4-2 بەسەر
هایتیدا سەرکەوت. بەم سەرکەوتنە، مەغریب لەگەڵ بەڕازیلدا سەرکەوتن بۆ قۆناغی 32.
پێشتر لە گرووپی دی، ئەمریکا سەرکەوت بەرەو قۆناغی 32؛ ڕۆژی
پێنجشەممە کۆتا یاری خۆی بەرامبەر تورکیا ئەنجام دەدات.
بەڵام یاری نێوان پاراگوای و ئوسترالیا زۆر گرنگە، بەو پێیەی
هەر تیپێک سەرکەوتن بەدەست بهێنێت سەردەکەوێت بۆ قۆناغی 32.
لەگرووپی ئی، ئەڵمانیا پێشتر سەرکەوت بۆ قۆناغی 32 و بڕیارە
ئەمڕۆ ڕووبەڕووی ئیکوادۆر ببێتەوە. لەم یارییەی ئەمڕۆدا دێنیز ئونداڤ یاریزانی
کورد یاری دەکات، تیپی ئیکوادۆریش هەوڵ دەدات بۆ دوا هەلی خۆی.
یابان دوای ئەوەی بە ئەنجامی 4-0 لە تونسی بردەوە،خاوەن ورەیەکی بەرزە. سەرنجڕاکێشترین
یاری ئەمڕۆ لە نێوان ژاپۆن و سویددایە، بەو پێیەی هەردوو تیپ شەڕی لوتکەی کۆمەڵەکە
دەکەن.