35 وەرزش

كچه‌ ناوبژیوانێك له‌ هەڵەبجەی شەهید یارییه‌كانى پیاوان به‌رێوه‌ده‌بات

03:14 - 22/01/2026

زەمەن سپۆرت

 

ئا: محەمەد ئەحمەد

‎سیڤانا نزار محەمەد ،  لە ساڵی 1997 لە شاری هەڵەبجەی شەهید لە دایكبووم ، دەرچووی بەشی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی هەڵەبجە تەواو كردووە ، بڕوانامەی داوەری پلە سێیەم ھەیە کە سەر بە اتحادی تۆپی پێی عێراق


‎-كەی خولیەی تۆپی پێ بوویت ؟

‎زیاتر بەھۆی زانکۆوە تێکەڵ بە وەرزش و دنیای تۆپی پێ بووم


‎-حەزەكەی لەدوای پیشەی ناوبژیوانی چی كارێكی تر
‎بكەی ؟

‎جگە لە ناوبژیوانی یاریزانی کیک بۆکسیشم و بەردەوام مەشق و راھێنانم ھەیە . دوور لە وەرزشیش ڕۆژانە لەگەل باوکم کار دەکەم و یارمەتی دەدەم لەکارەکەی کەکاری بازرگانی و دوکاندارییە


‎-هاتنت بۆ نێو دنیای وەرزش پێشوەختە نەخشەت بۆ داڕشتبوو  ، یان هەر بە ڕێكەوت رووت لەم جیهانە كرد ؟

‎ھاتنم بۆ دنیای وەرزش ئەتوانم بلێم زیاتر رێکەوت بوو ڕاستە پێشتر حەزم بەوەرزش ھەبوو بەڵام بڕوام نەئەکرد بەو جۆرە تێکەڵ بەوەرزش بم و ببێتە بەشێک لەژیانم



‎-بۆچی لە ناو هەموو یارییە وەرزشیەكاندا سەرنجت بۆ یاری تۆپی پێ بوو ؟

‎تۆپی پێ یارییەکی جیھانی و باوە وەلەوڵاتی ئێمە زۆر گرنگی پێ دەدرێت ، بۆیە زیاتر گرنگیم بە تۆپی پێ داوە


‎-وەكو ناوبژیوانی تۆپی پێ لە شاری هەڵەبجەی شەهید لە چی ئاستێكدایە ؟

‎بواری ناوبژیوانی لە ھەڵەبجە تاڕادەیەک لە ئاستێکی باش دایە ناتوانین بڵێیین زۆر باشە بەڵام زیاتر پێویستی بەخزمەتە


‎-ئەی لەسەر ئاستی كورستان چۆنی دەبینی ؟


‎لەسەر ئاستی کوردستانيش بەشێوەیەکی بەرچاو پێش کەوتووە ناوبژیوانی زۆر باشمان ھەیە کە لەئاستی نێودەوڵەتین  وە لەھەڵەبجەش چەندین ناوبژیوانمان ھەیە کە لەخولە پێشکەوتووەکانی کوردستان و عێراقن


‎-بۆ ئەوەی یاریی تۆپی پێ لە كوردستان پێش بكەوێت چی بكرێت باشە ؟

‎لەکوردستان بەشێوەیەکی گشتی یاریزانی زۆر باش ھەیە لەھەموو یارییەکان ئەگەر گرنگیان پێ بدرێت زیاتر بەرەو پێش دەچن و تواناکانیان دەر دەخەن . یاریزان ھەبووە چوەتە دەرەوەی وڵات توانیویەتی پلەی یەکەم بەدەست بھێنێت لەبوارەکەی خۆیدا ..وە بۆ زیاتر بەرەو پێش چوونی ورەزش و تۆپی پێ لەکوردستان پێویستە حکومەت ئەوسیستمە کۆنە بگۆڕێت بوار برەخسێنێت بۆشارەزایان و پسپۆران تا گۆڕانکاری ڕیشەیی بکرێت لە سیستمی ورەزش وەپاشان زیاتر دابینکردنی ھەل بۆ یاریزانان تا تواناکانیان دەربخەن


‎-گرفتی ئێوەی ناوبژیوان لە چیدا دەبینی ؟

‎گرفتی ناوبژیوانان لەکوردستان نەبوونی پێداویستی پێشکەوتووە کە ئەویش دەکەوێتە سەر یانەکان ...نەبوونی خولی پێشکەوتوو بۆ ئەو ناوبژیوانانەی تازەن وە گرنگە خولەکان لەئاستی نێودەوڵەتی بن


‎-وەكو كچە ناوبژیوانێك خەونی وەرزشیت چییە  و ئامانجت لە وەرزشكردن چییە ؟

‎وەک کچە ناوبژیوانێک تەنھا ئامانجم خزمەتکردنە ..خەونم ئەوەیە لەداھاتوو ببمە ناوبژیوانێکی نێودەوڵەتی و ناوبژیوانی بۆ خولە پێشکەوتوو بەھێزەکان بکەم وە یارمەتی ھەموو ئەو کچانە بدەم کەحەزیان لەم بوارە ھەیە


‎-بەچی یاریزانێكی جیهانی سەرسامیت ؟

‎ھەر یاریزانێک جوان یاری بکات و ئامانج و خەونی وەرزشی ھەبێت من پێی سەرسامم ...وە بەتایبەت بە یاریزانان فەرەنسی مباپێ چونکە بەتەمەنێکی کەمەوە توانیویەتی بگاتە لوتکە و زۆر سەرسامم بەیاریکردنی


‎-كاتت چۆن بۆ وەرزش داناوە ؟

‎وەرزش ئێستا بەشێکی گەورەیە لەژیانم سەرەڕای ھەموو ئەرک و بەرپرسیارییەتیەک بەلام توانیومە زۆرترین کاتی بۆ دابین بکەم


‎-چیت ماوە لە كۆتاییدا ؟


‎لەکۆتاییدا سوپاس بۆخوای گەورە سوپاس بۆ دایک و باوکم کەھەمیشە پشتگیرو ھاندەرم بوون ..سوپاس بۆئەوانەی رەخنەم لێ ئەگرن چونکە وام لێ ئەکەن زیاتر ھەوڵ بدەم و بۆ ئامانجەکانم بجەنگم ...سوپاس بۆ ھەر مامۆستایەک کە ڕۆژێک لەڕۆژان بە ووشەیەکیش بێت فێری کردبم ...سوپاس بۆ لیژنەی داوەرانی سیروانی شارەزوور کە بۆ یەکەم جار بانگییان کردم بۆ داوەری وە زۆر یارمەتییان داوم




سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن