لامه‌ركه‌زی سلێمانی چی له كێشه دارایی و ئابوریه‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌گۆڕێت؟
04:26 - 16/05/2020
شیكاری: محه‌مه‌د حسێن
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پرۆژه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه بۆ داواكردنی لامه‌ركه‌زی دارایی و كارگێڕی بۆ سلێمانی. پرسی ئه‌وه‌ی ئه‌م داواكاریهتا چه‌ند یاسایی و دیموكراسیانه‌و دادپه‌روه‌رانه‌یه، خه‌ڵكێكی زۆری سه‌رقاڵكردووه. به‌ڵام نه ئه‌م پرۆژه‌یه و نه لامه‌ركه‌زی ته‌واویش بۆ سلێمانی چاره‌سه‌رێك نین بۆ ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی پارێزگاكه‌و كوردستانیشی گرفتار كردووه، هه‌ر له گه‌نده‌ڵی و بێپاره‌یی و حوكمڕانی خراپه‌وه تاده‌گاته داكشانه ئابوریه‌كه.
هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی كارگێڕی و دارایی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته ناوه‌ندیه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ته لۆكاڵیه‌كان سنورداربكات، ده‌كرێت وه‌ك هه‌لێك بقۆزرێته‌وه له پێناو باشتر ڕێكخستنی حكومه‌ت و كاروباره ئابوری و داراییه‌كان. به‌ڵام ده‌كرێت ده‌رفه‌تێكیش بێت بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵێك مافیای تری ئابوری و سیاسی، هاوشان به‌و مافیانه‌ی له ئاستی حكومه‌تی ناوه‌ندیدا دروست بوون. ئایا لامهركهزیهكهی سلێمانی كام له‌م ئه‌گه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتووه؟
له ئێستادا كه به‌غداو هه‌ولێریش به‌ده‌ست بێپاره‌یی و گه‌نده‌ڵی و داڕزانه سیاسیه‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن، لامه‌ركه‌زییه‌ت نابێته هۆی گه‌شه‌ی ئابوری و مرۆیی خێرا بۆ سلێمانی. چاره‌سه‌رێكی سیحری نیه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی باش دروست بكات و به‌هانای موچه‌خۆران و بێبازاڕی و داته‌پینی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه بێت.
ئه‌و حیزب و به‌رپرس و بیرۆكراتانهی ٢٨ ساڵه به مه‌ركه‌زیه‌ته‌وه سلێمانی ده‌به‌نه ڕێوه، هه‌ر ئه‌وانه‌ن ئه‌مڕۆ داوای لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كه‌ن. بێگومان به نیازیشن هه‌ر ئه‌وان حكومه‌ته لامهركهزیهكهی ئاینده بهرنهڕێوه. كه‌واته ئه‌گه‌ر لامه‌ركه‌زیه‌ت باشیش بێت، سلێمانی هه‌ر به‌م ده‌ردانه‌ی ئه‌مڕۆیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پشتی به داتاكانی ٥ مانگی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٥ به‌ستووه بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێت، ئه‌وان به لامه‌ركه‌زیه‌ته‌وه باشتر پارێزگاكه ده‌به‌نه‌ڕێوه، به‌ڵام ئه‌م داتایانه ته‌نها شتێك بیڵێن ئه‌وه‌یه كه پارێزگای سلێمانی توانای پشت به‌خۆبه‌ستنی دارایی و ئابوری نیه. ئه‌مه‌ش به‌ئاشكرا هه‌ژاری و ده‌ستكورتی دام وده‌زگاكان و سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی حكومه‌تی سلێمانی نیشان ده‌دات (گه‌ر له هه‌ولێر خراپتر نه‌بن، باشتریش نین.كه‌تۆ نه‌زانیت ئه‌مڕۆ چه‌ند داهات و خه‌رجیت هه‌یه، چۆن ئه‌زانیت بهلامهركهزیهتهوه دۆخێكی باشتر له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دروست ده‌كه‌یت؟).
مشتومڕی ئه‌م لامه‌ركه‌زیه له كاتێكدایه كۆی گه‌شه‌ی به‌رهه‌می (GDP) عێراق وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به ڕێژه‌ی ٩.٧ كه‌مبكات له ساڵی ٢٠٢٠دا، به پێی دوایین راپۆرتی بانكی جیهانی، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێم، به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ئۆپیك پڵاس ده‌بێت دابه‌زێت بۆ نزیكه‌ی ٣٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمیش ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن كه له مانگی ٤\٢٠٢٠دا حكومه‌تی هه‌رێم زیانی كردووه له فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی، به نرخێك فرۆشتویه‌تی كه‌متر بووه له تێچوی به‌رهه‌مهێنان، بازاڕكردن، گواستنه‌وه‌و گومركی توركیا.
لامه‌ركه‌زی و بچوككردنه‌وه‌ی حكومه‌تیش
زۆر گرنگه هه‌موو پارێزگاكانی كوردستان، به قه‌زاو ناحیهكانیشهوه، رزگاربكرێن له‌و بیرۆكراسیهته گه‌وج و ته‌مه‌ڵه‌ی سیسته‌می حوكمڕانی هه‌رێم و عێراقی له‌سه‌ر بونیاتنراوه. ئینجا ده‌بێت ئه‌م حكومه‌تانه، به لامه‌ركه‌زی و ناوه‌ندیشه‌وه، بچوكبكرێنهوه. هه‌موو هه‌رێمی كوردستان سێ-یه‌كی ئه‌سته‌مبوڵ خه‌ڵكی تیا ئه‌ژی؛ چ پێویستی به‌وه‌یه ٢٠ وه‌زاره‌ت و سه‌دان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌بێت؟ هه‌ربۆیه له‌پاڵ به لامهركهزیكردندا، بچوككردنه‌وه‌ی حكومه‌ته ناوه‌ندی و لۆكاڵیه‌كانیش ئه‌بێت به‌شێك بێت له‌و ریفۆرمانه‌ی كه كوردستان پێویستیه‌تی بۆ رزگاربوون له داڕوخان و ههرهسیسیاسی و ئابوری.
قه‌باره‌ی حكومه‌ت تا بچوكتربێت، ئاستی كارایی و توانای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر ده‌بێت. جه‌سته‌ی حكومه‌ت و مرۆڤ، به یه‌ك هاوكێشه كار ده‌كه‌ن، تا زیاترقهڵهوو قهبهبن، توانای جوڵه‌و كاریان كه‌متره.لامه‌ركه‌زیه‌ت، له زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه په‌یڕه‌وكراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بیرۆكراسیه‌تی ده‌وڵه‌ت و زیادكردنی كارایی (Efficiency) حكومه‌ته‌كان بووه، كه‌واته زۆر به سودتر ده‌بوو گه‌ر پێكه‌وه داوای لامه‌ركه‌زی و بچوككردنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كانیش بكرایه له ئاستی هه‌موو كوردستاندا.
به‌ڵام بۆ دۆخێكی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان، كه بڕی گه‌نده‌ڵی زۆره، كه‌رتی تایبه‌ت لاوازه، حكومه‌ت تا ئێستاش شوێنی زیاتر له ٤٠% هێزی كاره، زه‌حمه‌ته چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌یت پارێزگای سلێمانی به ده‌سه‌ڵاتێكی لامه‌ركه‌زیه‌وه ده‌توانێت دۆخێكی باشتر له‌وه‌ی ئێستای هه‌بێت.
راسته لامه‌ركه‌زیه‌ت باشه، به‌ڵام ده‌رمانی هیچ كام له ده‌رده‌كانی ئه‌مڕۆی سلێمانی و كوردستان نیه. له حكومه‌تێكی بچوكی پارێزگاكاندا، ده‌كرێت به‌باشی خەرجییە گشتیه‌کان ئاراستە بکرێن، سود لە سه‌رچاوه ئابوریه‌كان وه‌ربگیرێن، كێشه‌و گه‌نده‌ڵیه‌كان بدۆزرێنه‌وه، به‌ڵام دواتر چی؟ ئه‌گه‌ر كۆمهڵگاو هێزی سیاسی و دام و ده‌زگای چالاكت نه‌بێت بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌م لامه‌ركه‌زیه‌ته ئه‌توانێت تیماری چ برینێك بكات؟
سروشتی ئابوری عێراق و كوردستان به جۆرێكه كه هیچ گرانتییهك نیه له دوای به‌ده‌ستهێنانی لامه‌ركه‌زیه‌ت بۆ سلێمانی، هه‌م دیسان ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئه‌م پارێزگایه پهراوێزناخات له ڕوی وه‌به‌رهێنان و دابه‌شكردنی سامانی نیشتمانی و بودجه‌ی وڵاته‌وه.
ئینجا ئه‌م ده‌رده هه‌ر له هه‌ولێر نیه، له به‌غدا خراپتره. هیچ هاوینێك تێناپه‌ڕێت بێ ئه‌وه‌ی ده‌یان چالاكوانی خه‌ڵكی به‌سره له كاتی خۆپیشاندانیان بۆ ئاو‌و كاره‌با به ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان نه‌كوژرێن، له كاتێكدا پارێزگاكه‌یان زیاتر له ٩٠%ی نه‌وتی ههناردهكروای عێراق به‌رهه‌مدێنێت و كه‌وتۆته سه‌ر ده‌ریای شه‌تلعه‌ره‌ب.
لێره سه‌رچاوه داراییه‌كان و سوڕی گشتی ئابوریه‌كه قۆرغكراوهو به‌لای زۆره‌وه به پێی به‌رژه‌وه‌ندی و ویستی سیاسیه‌كان به‌كارده‌هێنرێن، نه‌ك لۆجیك و میكانیزمه‌كانی بازاڕ.
ئه‌گه‌ر لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری و دارایی به‌جۆرێك بێت كێبركێی خزمه‌تگوزاری زیاتر‌و باشتر له نێوان پارێزگاكاندا دروست بكات، ئاستی لێپرسینه‌وه‌و شه‌فافیه‌ت زیاتر بكات، رۆتین و گه‌نده‌ڵی كه‌مبكاته‌وه، ئه‌وا پێویسته بۆ سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێریش داوابكرێت و جێبه‌جێ بكرێت. چونكه فاكته‌رێكی به‌هێز ده‌بێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری و حوكمڕانی پێكه‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له دۆخێكی سیاسی ناسه‌قامگیردا بێت، ئه‌م لامه‌ركه‌زیه‌ته ته‌نها بۆ سه‌ر كێشه كه‌ڵه‌كه بووه‌كانی تری كوردستان زیاد بكرێت، ئه‌وا دوور نیه سلێمانی به گورگانهخوارد بدات؛ توشی په‌راوێزخستن و سزادانی سیاسی حكومه‌ته ناوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدای بكات. چونكه ئه‌و ده‌سته‌بژێره‌ی سه‌ركردایه‌تی حكومه‌ته ناوه‌ندیه‌كان ده‌كه‌ن به‌لای زۆره‌وه توانا‌و سه‌رچاوه‌و ئامرازی فشاركردنی زیاتریان له‌به‌رده‌سته تا ئه‌وانه‌ی حوكمی پارێزگاكان ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی داواكردنی لامه‌ركه‌زی بۆ سلێمانی داوایه‌كی رهواو دیموكراسیانهیهو ره‌نگه ده‌رگای زۆر هه‌ل وده‌رفه‌تی جیاواز بكاته‌وه به‌ڕووی پارێزگاكه‌دا، به‌ڵام هاوكات ریسك و مه‌ترسی خۆیشی هه‌یه.
- بۆ لامه‌ركه‌زی سلێمانی، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س نیه كهداواكاریهكهت رهواو دیموكراسیانه بێت، ئه‌گه‌ر كات و بارودۆخی گونجاوی بۆ هه‌ڵنه‌بژێردرێت و سه‌رچاوه‌ی دارایی و مرۆیی پێویستی بۆ دابین نه‌كرێت، دور نیه ده‌رئه‌نجامی پێچه‌وانه‌و كاره‌ساتباری لێبكه‌وێته‌وه (Unintended Consequences)، ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه به‌شێكه له‌و ئه‌گه‌رانه‌ی هه‌ر بڕیارێكی سیاسه‌تی گشتی له گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵیگرتووه.
- هه‌موومان بیرمانه چۆن ریفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٧ ده‌ره‌نجامی پێچه‌وانه‌و وێرانكه‌ری بۆ كوردستان لێكهوتهوه، له كاتێكدا داوا‌و مافێكی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستانیش بوو.
- له‌ڕوی دارایی وئابوریه‌وه، ئه‌مڕۆ عێراق و كوردستانیش له ته‌نگانه‌یه‌كی زۆر سه‌ختدان؛ سه‌ره‌تا به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ئینجا بێكه‌ڵكی ئه‌و مۆدێله ئابوریه‌ی هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر دروستكراوه. ئایا لامه‌ركه‌زیه‌تی دارایی و ئابوری چی بۆ سلێمانی زیاد ده‌كات له كاتی ئه‌م قه‌یرانه سه‌ختانه‌دا؟
- له‌سایه‌ی ئه‌و ههمووقهیران وگرفتانه‌ی وڵاته‌كه‌ی گیرۆده‌كردووه. قورسهبۆ حكومه‌تی سلێمانی هێنده ده‌رامه‌ت و داهات كۆبكاته‌وه موچه‌ی كارمه‌نده‌كانی خۆی پێبدات. توانای باج-كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته (وه‌ك هه‌ولێرو به‌غدا) سنورداره‌و نیوه‌ی داهاتی خاڵه سنوریهكانیشی بۆ حكومه‌تی فیدراڵی ده‌بێت به پێی ده‌ستورو یاسا عێراقیه‌كان. ته‌نانه‌ت ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یش كه داوای ئه‌م لامه‌ركه‌زیه‌ته ده‌كات داتا‌و زانیاری پێویستی نیه له‌سه‌ر داهات و خه‌رجیه‌كانی ئه‌مڕۆی سلێمانی. هه‌ر بڕیارێكیش له‌سه‌ر بنه‌مای داتا‌و زانیاری وهه‌ڵسه‌نگاندنی وردنهبێت، ئه‌وا له قوماره‌وه نزیكتره تا بڕیاری سیاسی.
- لامه‌ركه‌زی خۆی به‌ته‌نیا ره‌نگه نه‌توانێت هیچ كام له كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی كوردستان و پارێزگای سلێمانیش چاره‌سه‌ر بكات، به‌تایبه‌تی كێشه‌كانی وه‌ك گه‌نده‌ڵی، وێرانی بونیاده ئابوریه رێنتخۆریهكهی، لاوازی گه‌شه‌ی مرۆیی و ئابوری. هه‌ركام له‌م گرفتانه، له سایه‌ی لامه‌ركه‌زیدا بێت یان حكومه‌تێكی ناوه‌ندی، هه‌مان رۆڵی وێرانكه‌ریان هه‌یه.