ساڵی رابردوو چەند سەر ئاسک و حوشتر لە کوشتارگەی سلێمانی سەربڕدراون؟
02:25 - 14/01/2020
"زەمەن"
لێپرسراوی ستافی
پزیشکی کوشتارگەیی سلێمانی رایگهیاند لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە کوشتارگەکەیان ٦٣ حوشتر
و ٣٧ سەر ئاسکیان سەربڕیووە.
د.شاڵاو عارف، لێپرسراوی
ستافی پزیشکی کوشتارگەیی سلێمانی بە "زەمەن" ی رایگهیاند " له ساڵی
٢٠١٩دا ۲۱٦ لاشەی ئاژەڵی بچووک و ۱۰۹ لاشەی ڕەشەووڵاخ لەڕوی تەندروستی و بەهای
خۆراکی شیاو نەبوون بۆ بەکارهێنان و ڕەتکراونەتەوەو سوتێنراون کە سەرو ۹۰ تۆن گۆشتە، هاوکات ۳۲ ههزار و۷٥۳ ئۆرگانی لەشی ئاژەڵ ڕەتکراوەتەوەو سوتێنراوە
بەهەمان مەبەست".
وتیشی " لەماوەی
یەک ساڵدا لەکوشتارگە ۳۳۲ ههزار و ٤٠١ سهر ئاژەڵی بچووک و ٣٩ ههزار و ٧٢ سهر ئاژهڵی گهوره
و ٦٣ سهر حوشتر و ٣٧ سهر ئاسك کوشتاری بۆ کراوە ڕێوشوێنی تەندروستی و قۆناغەکانی
پشکنینی تێپەڕاندوەو ڕەوانەی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراوە".
ئاماژهی بهوهشدا،
لەگەڵ ئەرکی پشکنین ، ستافی پزیشکی لەو ساڵەدا ٥ توێژینەوەی زانستیان لەسەر نەخۆشیە
هاوبەشەکانی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ کردووە کەلەڕێگەی گۆشتەوە دەگوێزرێتەوە و لەکوشتارگە دەستنیشانکراوە، لەهەمان
کاتدا ووتنەوەی دەیان وانەی تێۆری و پراکتیکی لەلایەن ستافی پزیشکی بەخوێندکارانی
زانکۆو پەیمانگاکان وتراوهتهوه.