دایکی شەهید هەڤرین پێڵاوی کچەکەی گرتە سەربازەکانی تورکیا
11:05 - 08/11/2019
"زەمەن"
دایە سوعاد دایکی شەهید (هەڤرین خەڵەف)ە، ئەمرۆ یەکێک بوو لەو دایکانەی کەلە دێرک هاوشانی چەند دایکێکی دیکەی شەهیدان، رێگری کرد لەکاروانە سەربازییەکەی تورکیاو بەردبارانی کردن.
دایە سوعاد جگە لە کۆمەڵێک بەرد، ئەو پێڵاوەی (هەڤرین خەڵەفی) کە لەکاتی شەهید بونی لەپێیدابوو، لەگەڵ خۆیدا بردبوویە سەر ئەو رێگایەی کاروانەکەی پێیدا تێپەری، دوای هەڵدانی تەواوی بەردەکانی دەستی، پێڵاوەکەی (هەڤرین)یشی گرتە هێزەکانی تورکیا.
خاتوو (هەڤرین خەڵەف) ئەمینداری گشتی حزبی سوریای ئایندە بوو، لەرۆژی ۱۲ی تشرینی یەکەم، کەوتە نێو بۆسەی چەند چەکدارێکی تیرۆریستی سەر بەسوپای سوریای نیشتیمانی و لەگەڵ دو هاوکاری دیکەیدا بەدرندانەترین شێوە تیرۆرکرا.
ئامادەکردنى گەیلان عەباس